ئینگلیزی یەكێكە لە بڵاوترین زمانەكان كە لە چەندین وڵات كاری پێدەكرێ. لەگەڵ ئەوەی كە بە زمانی جیهانی ناسراوە، تاڕادەیەک هەموو كەسێك یەك یان دوو وشەی ئینگلیزی دەزانێت، یاخود توانای ئەوەی هەیە بەشێوازی خۆی قسەی پێبكات بۆ ڕێنمایكردنی گەشتیاران. بەڵام هەندێ جار كەسانێك هەن كە ناتوانن هیچ بڵێن بە ئینگلیزی و بە ڕونی قسە ناكەن بەڵام حەزدەكەن فێرببن. لەبەر ئەوە چەندین كۆرسی زمان هەیە كە یارمەتی باشتكردنی ئەو لایەنە دەدەن.
زۆربەی خەلك حەزدەكەن زمانی ئینگلیزی فێربن بۆ ئەوەی ئاشنای شتی هەمەجۆر بن و بتوانن گفتوگۆ بكەن لەگەڵ كەسی زیاتر، هەروەها بۆ مەبەستی گەشتكردن. جگە لەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی زمانیتر بزانیت، بەتایبەتی ئەو زمانەی هەموو كەس بەكاریدێنێت.
لەبەر ئەوە سەختی فێربونی زمانەکە وایکردوە كاتی بوێت چ بۆ فێربونی نوسین بە شێوازێكی گونجاو چ بۆ ڕێزمانێكی درووست، بۆیە لێرەدا باسی چەند ڕێگایەك دەكەین بۆ باشتركردنی توانی نوسین بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگیزی وەك زمانی دووەم.
*ئامادەكاری
- پەڕ یاخود لاپتۆپ بۆ مەبەستی نوسین
- پێنوسی ڕەنگاوڕەنگ
- فەرهەنگی هاوماناکان یا هەر فەرهەنگێک
- هاوڕێیەک، ئەمەیان لە ڕاستیدا ئارەزوومەندانەیە، بەڵام باشتر وایە لەگەڵ كەسێكدا ڕاهینان بكەی
- هەندێك چیرۆک یان پەرتوکی باش
*بەهێزكردنی وشەكاری
هەروەك ئەوی كە لە سەرەتادا فێری زمانی یەكەم دەبویت, قێربونی وشەی نوێ و ماناكانیان یارمەتی توانای نوسینت دەدات. بە بەكارهێنانی فەرهەنگ هەوڵبدە ڕوژی وشەیەك فێربیت بە لایەنی كەمەوە بۆ ئاشنابون لەگەڵ زمانی ئینگلیزی. ئەو وشانەی فێریدەبیت لە گفتوگۆی ڕۆژانەدا بەكاریبینە بزانە بەرەو چ ئاستێکت دەبات، وە هەروەها نوسینی چەند نمونەیەكی ڕستەی سادە یارمەتی بەهێزكردنی توانای نوسینت دەدات. تا وشەی زیاتر بزانی ئەوا ئەندێشە و بەهرەداریت زیاتر دەبێت, لەبەر ئەوە فەرهەنگەكەت بكەوە و دەستبكە بە نوسین.
* لە هەڵەكانەوە فێربە
كاتێك فێری زمانێك دەبێت، ئینگلیزی بێت یاخود هەر زمانێكیتر، چەندین هەڵە دەكەیت. لە ڕێزماندا تا خاڵبەندی، هەبونی هەڵە لە نوسین یان قسەكردن شتێكی باوە تەنانەت لەزمانی ڕەسەنی خۆشتدا هەڵە دەكەیت بۆیە دەبێت فێربین كە بەو هەڵانە بێزار نەبین و وازبهێنین. لە هەڵەكانتەوە فێربە و ڕاستیان بكەوە. بەو ڕیگایە دەزانی جاری داهاتو ئەو هەڵاەیە ناكەیت و شێوازە ڕاستەكە بەكار دێنی. هیچ كەسێك بێ هەڵە نیە، تەنانەت ئەو كەسانەی كە زمانی ئینگلیزی زمانی دایكیانە، لەبەر ئەوە لۆمەی خۆت مەکە كاتێك هەڵە دەكەیت لە كاتی نوسین یان قسەكردن چونكە بەو ڕێگایە فێردەبین.
* بخوێنەوە
ڕەنگە مامۆستاكەت پێی وتبیت كە باشترین ڕێگا لە خوێندنی ئینگلیزیدا بریتیە لە خوێندنەوە بە بەردەوامی. تەنانەت لە كاتی فێربونی زمانی یەكەمت، پێویستە دەستبکەی بە خوێندنەوە بۆ ئەوەی فێری ڕێزمان و وشەكان بیت بە دروستی. خوێندنەوەی پەرتوکیبی باش فێرت دەكات كە چۆن بەباشی بنوسیت، لەگەڵ ڕێزمانێكی دروست و شێوازیكی بەهرەدار. بەدەنگی بەرز و بە هێواشی بخوێنەوە، بەو جۆرە فێری دەربڕینێكی ڕێك و گونجاوش دەبیت. پێویست ناكات پەلە بكەیت لەكاتی خوێندنەوە، بەتایبەت كاتێك ئینگلیزی زمانی یەكەمت نیە. ئەمە پێشبڕکێ نیە، بۆیە هەوڵبدە لێی تێبگەیت و شێوازی دروستی ڕێزمان و خوێندنەوە فێربیت. لێرەدا فەرهەنگەكەت یارمەتیدەرێكی باش دەبێت.
پەرتوکە پڕفرۆشترین و كلاسیكیەكان هەڵبژێرە كە یارمەتی دەری باشت دەبن لە بەهێزكردنی هەریەك لە توانای ڕێزمانی و وشەكاری. بەم ڕێگایە، دەست بە نوسینی چیرۆكی خۆت دەكەیت و فێردەبیت كە بە دروستی بنوسیت. دەتوانیت زۆرێك لەو پەرتوکانە بدۆزیتەوە لە پەرتوکخانەكان. تەنانەت دەتوانی بچیتە ناو یەكیك لە گروپەكانی تایبەت بە پەرتوک خوێندنەوە و هەریەك لە تواناكنی نوسین و گفتوگۆت بەهێز بكەین.
* بەرەوە دواوە بخوێنەوە
ڕەنگە تا ڕادەیەك سەیر بێت كە خوێندنەوە بەرە و دواوە یارمەتییت دەدات لە فێربونی چۆنیەتی نوسین، بەڵام لە ڕاستیدا یارمەتیت دەدات. خوێندنەوە بەرەو دواوە یارمەتیت دەدات لە تیگەشتنی ڕیزبەندی وشەكان و تەركیز خستنە سەر وشەكان كە دەیانخوێنیتەوە. بەم شێوەیە تۆ دەتوانیت بە ئاسانی هەڵەكان دەستنیشان بكەیت. هەروەها دەوترێت كە خوێندنەوە بەرە و دواوە ئەبێتە هۆی خوێندنەوە بە هێواشی و یارمەتیت دەدات لە تێگەشتن لە نوسینەكە بەشێوەیەكی باشتر لەوەی كە بە ئاسایی و خێرای دەخوێنیتەوە.ڕەنگە نامۆ بێت خوێندنەوە بەرە و دواوە بەڵام یارمەتیدەرێكی باشە.
*ڕاوبۆچونی كەسەكان
ڕاوبۆچوونی مامۆستاكەت یان هاوڕێكانت كە لە ئینگلیزیدا ڕەوانن هەمیشە یارمەتیت دەدات، چونكە تێڕوانینێكی جیاواز لەسەر كارەكەت وەردەگری. ڕەنگە ڕەخنە بگرن و هەڵەكانت دیاریبكەن یان دەستخۆشی بكەن لەسەر ڕێزمانی باش و دەقی نوسینەكە، هەرچۆنێك بێت هەبونی كەسێك كە كارەكانت هەڵبسەنگێنێ ڕێگایەكی كاریگەرە بۆ بەهێزكردنی توانای نوسین. بەم جۆرە دەتوانیت ئەزموونی خۆت ئاڵوگۆڕ بكەیت و لەهەمان كاتدا ڕاوبۆچونیان بزانیت دەربارەی ئەو لایەنانەی كە پێویستە باشتریان بكەی لە نوسینەكانتدا.
چالاكیەك بكە و دەربارەی بنوسە دواتر نیشانی مامۆستاكەتی بدە بۆ هەڵسەنگاندن. ڕێنمای بچوك هەمیشە یارمەتی باشتركردنی نوسینەكانت دەدات. مەترسە لە هەڵەكردن و ئەگەر دوو دڵی لە ئاڵوگۆر كردنی نوسینەكانت ئەوا بیدە بە یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەت یان هاوڕێیەك یا كە لە ئینگلیزیدا ڕەوانن بۆ هەڵسەنگاندنی نوسینەكە و یاسا ڕێزمانیەكان. هەر كاتێك هەستت بەدڵنیای كرد دەربارەی نوسینەكانت دەتوانیت لەسەرهێڵ بڵاویبكەیتەوە بۆ كەسانی تر تا بیخوێننەوە و ڕایی خۆیانی لەسەر دەربڕن.
ئەگەر تۆ كۆمپیوتەر یان پەڕ بەكاربێنی بۆ نوسین، ئەو بابەتانەی كە دەتوانی دەربارەیان بنوسی بۆ ڕاهێنان بێسنورن. بە بەكارهێنانی ئەم تەكنیكانە، تۆ دەتوانی تواناكانت بەهێز بكەی لە زماندا و هەروەها باشتركردنی ئەندیشە و بەهرەداریت لەكاتی بیركردنەوە لە ئینگلیزیدا. ڕەنگە لە سەرەتادا ئاسان نەبێت بەڵام بە دڵنیایەوە سودی هەیە و هەوڵا بدە بنوسیت و ئەم تەكنیكانە بەكاربێنە بۆ یارمەتیدانی خۆت.
سەرچاوە: https://www.esl.com/get-smart/-esl-students-improve-your-writing-with-these-techniques
وەڕگێڕانی: زانست همداد حمدامین
دەرچووی بەشی ئینگلیزی