ئەو وشە ئینگلیزیانەی کە لە عەرەبییەوە وەرگیراون

چاپکردن

ئەمرۆ ئێمە ھەندێ وشەی ئینگلیزی دەخەینە روو کە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراون. وشە عەرەبییەکان بە چەند رێگایەک چونەتە ناو زمانی ئینگلیزی. لە سەرەتای سەدەی ھەشتەمدا، سەربازە عەرەبەکان نیمچە دورگەی ‌ئیسپانیایان داگیرکردوو و کۆنترۆڵیان کرد. ئەو ھێزانە بە مۆرس ناسرابوون. لە ماوەی داگیرکردنەکەیاندا، زمانەکەیان لە ھەموو شوێنێکدا بڵاوبۆوە، دواتر بەرەو لاتین بڵاوبۆوە، زمانەکە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە قسەی پێ دەکرا. چەند سەدەیەک دواتر، ھێزی سەرکردایەتی مەسیح نیمچە دورگەی ئیسپانیای کۆنترۆڵ کرد. ھەرچەندە لەوکاتەدا، زمانی قسەکردنی ئەوێ بۆ ھەمیشە کاریگەری لەسەر دروست بوو بوو لەلایەن زمانی عەرەبییەوە. لەم رۆژگارەدا زۆربەی وشەکان کە بە شێوەیەکی گشتی بەکاردێن لە ئینگلیزیدا بنچینەیەکی عەرەبییان ھەیە.

 

 (Algebra) الجبر

جەبر سیستەمێکی بەربڵاوی بەکارھێنانە لە زانستی بیرکاریدا. ھێما بەکاردێت لە جیاتی ژمارەکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ھەروەھا جەبر یەکێکە لە کۆنترین شێوازەکان لە بیرکاریدا. ھەندێک لە تێبینییە کۆنەکان لەگەڵ شێوە و ھاوکێشە جەبرییەکان لە میسر دۆزراونەتەوە ئەگەرچی ئێستا لە عێرقن. خودی وشەی “algebra “ لە وشەی عەرەبی الجبر ھاتووە، كه مانای یەکگرتنەوەی"پارچە لێک جیابوەکان" دەدات. ئەم تێرمە یەکەم جار لەلایەن بیرکاریزانی بەغدادی محمد ئیبن موسا ئەلخواریزمی بەکارھاتووە. وشەی جەبر لە سەدەی پازدەیەم ھاتە ناو زمانی ئینگلیزی. مێژوونوسان پێیان وایە کە لە وانەیە ئەم وشەیە لە کارمەندانی دەرمانخانەی عەرەبی لە ئیسپانیاوە ھاتبێت. لە سەرەتادا، وشە ئینگلیزییەکە واتای جومگە تەقێنی ھەبووە.                                                    

(Magazine) گۆڤار  

ئەم وشەیە لە مەکزین ی عەرەبییەوە دارێژراوە کە بە مانای کۆگاخانە دێت، ئێمە لە (magasin, meaning shop)ی فەڕەنسییەوە دەستمان کەوت کە ئەوانیش لە (magazzino) ی ئیتاڵییەوە وەریان گرتووە، ئەوانیش لە عەرەبییەوە وەریان گرتووه.

(Candy) شیرینی  

شیرینی بریتییە لە شەربەتێکی کریستاڵی شیرن کە ھەر لەمەوە ئەمەریکییەکان وشەی (Candy ) ییان وه رگرتووه. که له ئه سڵدا له سانسکرید (زمانی کۆنی هندستان) وه رگیراوه. پاشان هاتۆتە ناو زمانی عەرەبی لە ڕێگەی زمانی فارسیەوە.

(Alcohol-Al-Kohl) کحول

وشەی ئەلکھۆلی ئینگلیزی لە وشەی (الکحول)ی عەرەبییەوە ھاتووە. له عەرەبیدا (ال) ئامرازی ناساندنە، زیاتر وەک رۆڵی (the) وایه له ئینگلیزیدا .مانای ئەسڵی  (kohl)کحول پاودەر بووە، یاخود کل بووە که له چواردەوری چاو دەدرا وەک ئارایشتێک. ئەوە شتێکی روون نییە کە چۆن ئەو وشەیە گەیشتوە بە مانای خواردنەوەیەک بەڵام بە بۆچونی گشتی دوای داخڵ بونی وشەی ئەلکھۆل بۆ ناو زمانی ئینگلیزی رووی داوە. وشەکە سەرەتا بۆ بەرھەمەکانی پاودەر بەکاردەھات کە لە ھەڵچونی کانزا سروشتییەکانەوەیە بەرهەمدێت. دواتر ماناکەی گۆڕا بۆ ناوەڕۆکی پاککردنەوە و دروستکردنی ئیثانۆڵ، کە جۆرێکە لە کحول دەتوانرێ بخورێتەوه.

 (Sherbet) شەربەت

شەربەت لە بنەڕەتدا خواردنەوەییەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لە ئاوی میوە دروست دەکرێت، ئینگلیزەکان ئەم وشەیان لە سەرەتای ساڵانی سەدەی حەڤدە لە زمانی تورکی و فارسی وەرگرت، ئەوانیش لە وشەی عەرەبی ( sharbah) وەریانگرتبوو. لە سەدەی نۆزدەدا لە بەریتانیا شەربەت بە واتای خواردنەوەی گازی دەهات. ئێسات لە ئینگلیزی ئەمریکیدا بە واتای شیرینی بەستوو،  دروستکراو لە ئاوی میوە کە شیر یان ئایسکرێمی تدابێت دێت.

(Syrupشروب

لە کۆتای سەدەی پازدە ئەم وشەیە هاتە ناو زمانی ئینگلیزییەوە، لە وشەی فەرەنسی کۆن (sirop) یان لە شەی لاتینی (siropus)، کە ئەوانیش لە وشەی عەرەبی (sharāb) شەڕاب وەریانگرتووە.

(Coffee) قاوە

چەند بۆچونێک ھەیە لەبارەی ئەوەی کە چۆن قاوە و خواردنەوەکانی تر دۆزراونەتەوە. لە بەناوبانگترینیان دەنکی قاوەیە لە ناوچەی ئۆرۆمۆ لە ئەسیوبیا دۆزراوەتەوە. ھەرچەندە یەمەن یەکەم شوێن بووە بۆ ھەناردەکردنی خواردنەوەکان بەشێوەیەکی فراوان بۆ وڵاتانی دەرەوە. زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی گشتی قسەی پێ دەکرێت لە یەمەن، وشەی کۆفی بۆ زمانی عەرەبی قەھوەیە، کە لە بنەڕەتدا واتا "شەراب". لە زووەوە، بازرگانەکان بە درێژایی رۆژھەڵاتی ناوەراست قاوەییان فرۆشتووە، وە دواتریش بۆ تورکیا، کە لەوێ پێی دەڵێن کەھڤێ. لە ئەنجامدا قاوە گەیشتە ئەوروپا، لە ئیتاڵیاوە گەیشت کە ئەوانیش پێیان دەگوت کەفێ. لە ساڵی 1650 قاوە گەیشتە ئینگلەند. دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ (Coffee).

 (Lemonلیمۆ 
بنەڕەتی ھەندێک لە ناوی خواردنەکانیش دەگەرێتەوە بۆ سەر زمانی عەرەبی، وەکو میوە باوەکان: لیمۆ. وەک زۆرێک لە وشە عەرەبیەکان لەئینگلیزیدان، وشەکە بووە بە بەشێک لە لاتین و دواتر مۆرکی ئینگلیزی وەرگرتووە. چەند گریمانەیەک ھەیە لەسەر بنچینەی لیمۆ. ھەندێک لە شارەزایان دەڵێن کە بنەڕەتی وشەکە ھیندییە، لە کاتێکدا ھەندێکی تریان دەڵێن کە بنەڕەتییەکەی لە چینییەوەیە. بەشێک لە تۆمارەکان وای نیشان دەدەن کە بازرگانە عەرەبەکان وشەی لیمۆیان لە ھیندستانەوە بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھێناوە. لە عەرەبیدا پێیان وتووه لەیمۆن (laimun). دواتر میوەکە ھەناردەی ئیسپانیا کرا، دواتر لە ھەموو وڵاتانی ئەوروپی تر بڵاو بۆوە. دواتر چووە ناو زمانی فەڕەنسییەوە و بوو بە لیمۆن. بەڵام (limon) لە هەمان کاتدا ماناکەی یەک شتە: کە میوەیەکی زەردی ترشە.

(Numbers) ژمارەکان

زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین، بەڵام زمانی ئینگلیزی لە ژێر کاریگەری سیستەمی ژمارەیی عەرەبیدایە. ئەمە پێی دەگوترێ سیستەمی ژمارەیی عەرەبی یان سیستەمی ژمارەیی ھیندۆ - عەرەبی. چەندین گریمانە ھەیە دەربارەی دەستپێکی ئەو ژمارانە بەڵام ڕای زۆرینە ئەوەیە کە سیستەمی ژمارەیی یەکەم جار لە ھیند لە سەدەی شەشەم یان حەوتەمدا گەشەی سەندووە. بەڵگە ھەیە کە شێوەی  هەندێک لە ژمارەکان لە ئەسڵدا لە فارسییەوە سەری ھەڵداوە. دواتر ھێنراوەتە ناو زمانی عەرەبییەوە . کۆتا شێوەی ژمارەکان کۆمەڵەێکە لە ھێما کە لە ھیند و عەرەب وەرگیراوه.

 Table of numbers

زۆرێک لە شارەزایان دەڵێن بیرکاریزان الخواریزمی ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی سیستەمی ژمارەیی ھیندۆ - عەرەبی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دواتریش بۆ ئەوروپا. لە سەدەی پازدەیەمدا سیستەمی ژمارەیی ھیندۆ - عەرەبی لە جێگای سیستەمی ژمارەیی ڕۆمی بەکاردەھێنرا لە ئەوروپا.

 

 

سەرچاوە:https://learningenglish.voanews.com/a/english-words-borrowed-from-arabic/4256013.html

وەرگێڕانی: شایەن عزیز سەلیم

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین

Arabic words UniversityofRaparin English borrowed