چه‌ند ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ باشتركردن و زیادکردنی وشه‌كاری: ٧ ڕێنمای بۆ فێربوونی وشه‌ی تازه‌ 

چاپکردن

ڕوونتر و پوختر گفتوگۆ بكه‌ (قسه‌كردن و نوسین) به‌ به‌كارهێنانی ئه‌م ٧ ڕێنماییه‌ بۆ فێربوونی وشه‌ی تازه‌.

ئایا به‌دوای ڕێگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێیت بۆ باشتركردنی وشەکاریت؟ ئه‌گه‌ر بۆ به‌هێزكردن و زیادکردنی وشەکاریتە بۆ خوێندنگا‌ یاخود پێشكه‌وتنی كه‌سی، چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ بریتیه‌ له‌ په‌یوه‌ستبوون به‌ فێربوونی وشه‌ی تازه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و به‌رده‌وام.

بۆچی زیادكردنی زانیاریت و به‌كارهێنانی وشەکان گرنگه‌؟ تۆ ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر و پاراوتر قسه‌ بكه‌ی، خه‌ڵك ئاسنتر لێت تێده‌گات و ئه‌و تێڕوانینه‌ زیاد ده‌كه‌ی كه‌ تۆ كه‌سێكی زیره‌كیت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌، فێربوونی وشه‌ی نوێ چالاكیه‌كی چێژبه‌خشە و دەتوانی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رت ئه‌نجامی بده‌یت. پێشبڕكێ بكه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت یان هاوپۆله‌كه‌ت بۆ فێربوونی وشه‌ی تازه‌ له‌گه‌ڵ تۆ.

ئەم بابەتە حەوت ڕێگای ئاسان بۆ پەرپێدانی وشەکاری و فێربوونی وشەی نوێ دەخاتە ڕوو

١- زیاتر و زیاتر بخوێنه‌وه‌، تا زیاتر بخوێنیه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ڕۆمان و كاری ئه‌ده‌بی و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان، زیاتر به‌وشه‌ی تازە ئاشنا ده‌بیت. له‌كاتێكدا تۆ ده‌خوێنیته‌وه‌ و وشه‌ی نوێ ده‌بینی، هه‌وڵبده‌ وه‌رگرتن و دۆزینه‌وه‌ی واتاكانینان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌قی ڕسته‌كەدابێت وە لە فه‌رهه‌نگدا به‌دوای پێناسه‌كه‌نیاندا بگەڕێیت.

٢- فه‌رهه‌نگیك له‌گه‌ڵ خۆت بهێڵه‌وه‌، هه‌رجۆرێكیت به‌دڵبوو چاپكراو، هی سەرهێڵ، یاخود پرۆگرام. كاتێك تۆ وشه‌یه‌كی تازه‌ دە‌بینی له‌فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا بگه‌ڕێ بۆ وه‌رگرتنی هه‌ریه‌ك له‌ شێوازی خوێندننه‌وه‌ و واتاكانی. دواتر بڕۆ لە فەرهەنگی هاوواتادا به‌دوای ئه‌و وشه‌ و فرێزانە بگه‌ڕێ كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌ون و هاوواتاو و  پێچه‌وانه‌كانی بدۆزه‌وه‌ و جیاوازیه‌كانیان فێربه‌.

٣- تیانووسێك به‌كاربێنه‌، ڕێگایه‌كی زۆرباش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لیستێكی ئه‌و وشه‌ نوێیانه‌ی فێریانبوویت دروست بكه‌ی تابتوانی بگه‌ڕێیه‌وه‌ بۆ لیسته‌كه‌ و  وردەوردە به‌كاریبێنیت و بیانخه‌یته‌ ناو ئه‌و وشانەی كه‌ ڕۆژانه‌ به‌كاریدێنیت. ڵه‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌بوونی لیستی ئه‌و وشه‌ تازانه‌ی فێریبویت ده‌كرێ ببێته‌ پاڵنه‌ر و هانده‌رێكی پۆزه‌تیف بۆ فێربوونی ووشه‌ی زیاتر، به‌تایبه‌تی كاتیك كه‌ ده‌بینی تۆ چه‌ندین ووشه‌ی نوێ فێربوویت.

٤- هه‌ر ڕۆژه‌ و وشه‌یه‌ك فێربه‌، به‌كارهێنانی ماڵپه‌ریك یان به‌رنامه‌یه‌‌ك كه‌ هه‌ر ڕۆژێك ووشه‌یكت فێرده‌كات یاخود دروستكردنی لیستێكی تایبه‌ت به‌خۆت بۆ ئه‌و ووشانه‌ی دە‌ته‌وێ فێریبیت یه‌كێكه‌ له‌ ته‌كنیكه‌كه‌ باشه‌كان كه‌ زۆربه‌ی كه‌س به‌كاریدێنێ بۆ فێربوونی وشه‌ی نوێ. ڕه‌نگه‌ ئه‌م ڕێگایه‌ قورس بێت بۆ هه‌ندێك كه‌س، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌كنیكه‌ش به‌كاربێنی واهه‌ست مه‌كه‌ كه‌ ناچاریت و ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك ووشه‌یه‌كی نوێ فێربیت. (له‌كۆتای ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ندێك له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ ببینه‌ كه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ و وشه‌یه‌كت فێرده‌كات).

٥- گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕه‌گی وشه‌كان، یه‌كێك له‌هه‌ره‌ ڕێگا به‌هێزه‌كان بۆ فێربوونی وشه‌ی نوێ و لێكدانه‌وه‌ی واتاكانیان بریتیه‌ له‌ خوێندنی ڕه‌گه‌ لاتینی و یۆنانیه‌كان. به‌شه‌ یۆنانی ولاتینیه‌كان (پێشگر، ڕه‌گ، پاشگر) به‌شێكی گرنگن له‌زمانی ئینگلیزی و لە فێربوونی وشەی تازە. ئه‌م  دوو لینكانه‌ به‌كاربێنه‌ یۆ زانیاری زیاتر:

 * English Vocabulary Derived from Latin

English Vocabulary Derived from Greek

٦- كه‌مێك یاری بكه‌، یاریه‌كانی فێربوونی زمان و وشه‌ هانده‌ر و یارمه‌تیده‌رن بۆ فێربوونی وشه‌ی نوێ و ڕێگه‌یه‌كی زۆرباش و چێژبه‌خشن بۆ زیادکردن و به‌هێزكردنی وشەکاریەکانت. بۆ نموونه‌ یاری وشه‌ی یه‌كتربڕ، ڕێخستنی پیته‌كانی وشه‌یك بۆ دروستكردنی وشه‌یه‌كی تر كه‌ پێی ده‌ڵێن(anagram) و وشه‌ تێكه‌ڵكراوه‌كان...هتد. (له‌كۆتای ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ندێك له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ ببینه كه‌ یاری فێربوونی  وشه‌ و زمان له‌خۆ ده‌گرن).

٧- به‌شداری بكه‌ له‌گفتوگۆكردن، قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات له‌ فێربوون و دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی نوێ. هه‌ركاتێك  وشه‌یه‌كی نوێ ئه‌بیستیت به‌تێبینی بینوسه‌ بۆئه‌وه‌ی دواتر به‌دوایدا بگه‌ڕێی و فێریبیت و دوای بیخه‌یته‌ ناو ئه‌و وشەکاریانەی كه‌ به‌كاریاندێنیت.

دوا ڕێنمایی ده‌رباره‌ی باشتركردن و زیادکردنی وشەکاری

كلیلی هه‌بوونی وشەکاریەکی به‌هێز لای خۆته‌. به‌ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه ‌له‌م بابه‌ته‌دا پێشنیاركراون، تۆ هه‌میشه‌ نزیك ده‌بیت له‌ دۆزینه‌وه‌ و فێربوونی وشه‌ی نوێ بۆ زیادکردنی وشەکارییەکانت و به‌هێزكردنی به‌كارهینانی زمانی ئینگلیزیت.

له‌كۆتایدا، له‌بیرت بێت كه‌تۆ پێویسته‌ ڕاهێنان بكه‌ی له‌سه‌ر وشه‌ تازه‌كانت به‌ به‌كارهێنانیان له‌ نوسین و قسه‌كردندا و دووربه‌ له‌ ته‌نها هه‌ڵگرتنی ئه‌و وشانه له‌ مێشكی خۆتدا. ڕاهینانی دووباره‌كردنه‌وه‌ به‌كاربێنه‌ كاتێك كه‌سه‌ره‌تا فێری وشه‌یه‌ك ده‌بیت، وه‌ ته‌كنیكه‌كانی تر ڕه‌چاوبكه‌ له‌ فێربوونی زماندا و به‌كاریانبێنه‌، بۆ نموونه‌ كارتی وشه‌كان، تۆماركردنی دەنگی خۆت له‌كاتی وتنه‌وه‌ و به‌كارهێنانی وشه‌كان یان بیرخه‌ره‌وه‌كان (ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی كه‌ بۆ بیرخستنەوه‌ و له‌به‌ركردنی شتێكی دیاریكراو به‌كاردێن).

هه‌ندیك له‌و ماڵپه‌ر و ڕێگایانه‌ی كه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ باشتركردنی وشەکاری: 

 ‌

 

 

 

 

سەرچاوە: http://www.enhancemyvocabulary.com/

وەرگێڕانی: زانست همداد حمدامین

دەرچووی بەشی ئینگلیزی