ئەمە بێزارکەرترین وشەیە لە زمانی ئینگلیزیدا

چاپکردن ئیمەیڵ

متمانەت بە ئێمە نییە؟ ئەمە وەک بێزارکەرترین وشە بۆ هەشت ساڵی یەک لەدوای یەک هەڵبژێردراوە.

هەندێک وشە یان دەستەواژە جیهانیانە خەڵکی ڕقیان لێ دەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستە هەموو ساڵێک پەیمانگای Marist بۆ ڕای گشتی دەنگی هەزار ئەمریکی وەردەگرێت بۆ ئەوەی بزانێت کە کام وشانە بە شێوەیەکی ورد نەویستراوترینن لە ناوچەکەدا. وە هەروەها لەکاتێکدا ئەوە بە تەواوی ئاسانە ئەنجامی هەریەکێک لە ساڵەکان پشتگوێ بخەیت و وەکو ئامارێکی بە بەختی نیشان بکەیت، بەڵام ئەوە قورسە مشتومڕ بکەیت کاتێک وشەیەک وەک بێزارکەرترین وشە بۆ هەشت ساڵ بەدوای یەکدا هەڵبژێردرابێت.

لە ساڵی ٢٠١٦،  Whatever (هەرچۆنێک بێت) وەکو بێزارکەرترین وشە لە ئینگلیزیدا بۆ ٨ ساڵی لەدوای یەک دەنگی پێدرا و هەڵبژێردرا. لە ٣٨%ی ئەمریکیەکان ئاماژەیان داوە کە وشەی (Whatever) ئەوان بێزاردەکات زیاتر لە هەر وشە یان دەستەواژەیەکی تری گفتوگۆکردن. وە لە ٢٠% ڕقیان لە دەستەواژەی (no offense but) بووە، وە لە ١٤% ڕقیان لە دەستەواژەی (?ya know, right) و دەستەواژەی (I can’t even) بووە و هەروەها لە ٨%ـی تر لە بەشداربووان دەڵێن ئێمە زۆر ڕقمان لە وشەی hugeـە.

01 Can You Guess the Most Annoying Word in the English Language 760x506

جێگەی سەرەنجە، تەمەنی ئەوانەی لە هەر ڕاپرسییەک بەشداریان کردووە ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە هەڵبژاردن و ڕق لێبوونەوەیان لە وشەی Whatever. لەنێو ئەو ئەمریکیانەی کە تەمەنیان لە (٤٥) ساڵ یان زیاترە، لە ٤٩%ـیان ڕەزامەندبوونە کە (Whatever) خراپترین بەکارهێنانی زمانی Shakespeareـە. ئەمە هەرچەندە بۆ ئەو ئەمریکیانەی تەمەنییان خوار ٣٠ ساڵە، بەرزترین پلەی بێزارکەرترین وشە یان دەستەواژەی ئینگلیزی دراوە بە دەستەواژەی (I can’t even) و ڕێژەی ٣٣%ـی بەدەست هێنا لە دەنگەکانیان.

باوترین جیاوازی کە بتوانین لە نێوان ئەم دوو وشە بێزارکەرە بیکەین ئەوەیە کاتێک ڕۆڵی کۆتایی هێنان بە گفتوگۆیەک دەبینن؛ کاردانەوەی هاورێیەکت دەربارەی چیرۆکی ڕۆژێکی سەخت کە هەیبووە لەڕێگەی وتنی “whatever”  یان “I can’t even” ـەوە دەریدەخات کە مەبەستەکەت ڕوونە و تۆ هیوا خوازیت کە بێدەنگ بن و تۆش لەو کاتەدا ناتوانیت بیر لە رێگایەکی راستەوخۆتر بکەیەوە بۆ دەربڕینی ئەو مەبەستە.

ئیتر بەم شێوەیە وشەی Whatever کە بە واتای هەرچۆنێک بێت دێت بە بێزارکەرتین وشە لە زمانی ئینگلیزیدا هەڵبژێردراوە. ئێوەش وریابن لە بەرکارهێنانی! هەهە.

سەرچاوە: rd.com

وەرگێرانی: گۆڤار محمود مصطفى
خوێندکاری قۆناغی چواری ئینگلیزی