١٣ وشەی ئینگلیزی کە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراون

چاپکردن

عەرەبی یەکێکە لەو پێنج زمانەی کە زۆرترین قسەی پێ دەکرێ لە جیهاندا، بەبوونی نزیکەی ٤۰۰ ملیۆن بەکارهێنەر. هەروەها یەکێکە لە دێرینترین و هەمەجۆرترین و جوان نوسراوترینی ئەو زمانانەی بوونی هەبێت.

کاریگەریەکەی لەسەر زمانی ئیسپانی لەسەردەمی موریەکانیش زانراوە، بەڵام ئەوەی کە کەمتر زانراوە ئەوەیە کە بەشێوەیەکی دروست چەند وشەی بەکارهێندراوی باوی ئینگلیزی لە عەرەبیەوە وەرگیراون.

ئەمانەی خوارەوە بریتین لە سێزدە دانە:

۱- (Alcohol)

یەکێکە لەگرینگترین وشەکانی ئینگلیزی کە لەڕاستیدا لە الکحول (al- kuhl)ی عەرەبیەوە وەرگیراوە، کە کحول شێوازێکی قەڵەمی چاوە.

چونکە لەڕاستیدا ئارایش لە پرۆسەی جیاکردنەوەی کانزاکان دروست بووە. کیمیازانانی ئەوروپی دەستیانکرد بە ئاماژە بۆ کردنی هەرشتێک کە پاڵاوتن ودڵۆپاندنی تێدایە و ناوی بنێین الکحول.

وە بەم شێوەیەیە کە "alcohol of wine" کحولی مەی (بە واتایەکی تر ئەو گیانەی لە پاڵاوتنی مەی دەستت دەکەوێت) ئەم ناوەی وەرگرتووە.

٢ـ Algebra

لە al-jabr ـی عەرەبیەوە هاتووە کە وەسفی یەکگرتنەوەی پارچە لکاوەکان دەکات، بەکارهێنانی ئەو زاراوەیە لەسەدەی ۹ لە پەیمانی عەرەبییەوە لەسەر بیرکاری سەرچاوە دەگرێت.

ناوی نوسەرەکە al-Khwarizmi بوو، کە بووە زاراوەی بیرکاری algorithm.

٣ـ Artichoke

کە ڕووەکێکی هاوشێوەی کەنگرە و لە بنەڕەتدا وشەی کۆنی عەرەبی al- harshafa بووە، پاشان بووە بە al-karshufa لە ئیسپانیای عەرەب زمانی ئەو کات. 

هەروەها خزێندراوەتە ناو فەڕەنسی وەکو artichaut  و لەئیتاڵیدا وەکو carciofi و لە ئیسپانیدا وەکو alcachfa و دواجاریش لە ئینگلیزیدا وەکو artichoke بەکارهاتوە.

٤ـ Candy

(Qand): قەند ئاماژەیە بۆ شلەی یاخود شەربەتی بلورێنراوی شەکر کە ئەمریکیەکانیش لەوەوە ئەم وشەی candy یان وەرگرتوە. لە بنەڕەتدا لە Sanksrit وەرگیراوە، دواتر لەڕێگەی زمانی فارسی هاتۆتە نێو عەرەبییەوە.

٥ـ Coffee

قاوە: لە ڕاستیدا عەرەب Coffeeـیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاوە دەست کەوتووە و پێیان وتوە قهوە. دواتر گواستراوەتەوە تورکیا وەکو kahve، وە دواتر ئیتاڵیاییەکان پێیان وتووە coffee، لە کۆتاییشدا وەکو Coffee گەیشتوەتە بەریتانیا.

٦ـ Cotton

لۆکە: لە ڕاستیدا ئەم ڕوەکە بە ئەسڵ هی هیندستان و باکوری ئەمریکایە.

٧- Magazine

کۆگا: ئەم وشەیە لە (makzin) ـی عەرەبیەوە وەرگیراوە و بە واتای کۆگا دێت.

زمانی ئینگلیزی لە وشەی magasinـی فەڕەنسیەوە وەریگرتووە کە بەمانای بازاڕ دێت، وە لە magazzinoـی ئیتاڵیەوە هاتووە کە ئەوان لە عەرەبیەوە وەریانگرتووە.

٨ـ Mattress

دۆشەک: لە ڕاستیدا خەوتن لەسەر بالیف داهێنانی عەرەب بووە. ئایا ئەمە لە matrah ـی عەرەبی نەبووە، کە جێگایەکە و بالیفەکانی لێ دادەنرێت، ئەوروپیەکان هەرگیز نەیاندەتوانی matercium بخزێیننە ناو خۆیان، بەڵکو materatium لە ئیتاڵیەوە گوازراوەتەوە بۆ ناو ئینگلیزی و وەک mattress جێگیربووە.

٩ـ Orange

پرتەقاڵ: لە بنەڕەتدا لە باشور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوەیە، پرتەقاڵ وەک نارنج ناسراوە لە Sanskrit، دواتر لە فارسیدا بووە بە narange نارنج، وە لە عەرەبیدا بووە بە naranj.

بازرگانە عەرەبەکان پرتەقاڵەکانیان هەناردە دەکردە ئیسپانیا، لە ئەنجامدا لە ئیسپانیا بوو بە naranga. دواتر چۆتە ناو فەرەنسی کۆن وەک un norengo، دواتر فەڕەنسی نوێ وەک une orengo، دواتر ئینگلیز لە فەڕەنسیەوە وەریگرتووە و بووە Orange.

۱۰ـ Safari

ڕاوە گەشت: safari وشەیەکی سواهیلییە بۆ هێرش بەکاردێت کە بەم شێوەیە بەستراوەتەوە بە ناوچە چڕوپڕەکانی ئەفریقا و وە یاریەکانی گەشتیاران.

هەروەها ئەم وشە سواهیلییە لە safar (سەفەر)ـی عەرەبیەوە هاتووە کە بە مانای گەشت دێت.

۱۱ـ Sofa

قەنەفە: وشەی عەرەبی suffa کە ئاماژەیە بە تەختاییەکی فەڕشی بەرز کە خەڵکی لەسەری دادەنیشێت. دواتر وشەکە لە زمانی تورکیەوە گوازراوەتەوە بۆ ئینگلیزی وەک sofa.

١٢ـ Sugar

شەکر: بازرگانەکانی عەرەب شەکریان بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا هێنا، پێیان وتووە sukkar لە بنەڕەتدا لە sharkaraـی Sanskritـەوە هاتووە.

١٣ـ Zero

سفر: لە سەدەی ۱۳ دا Fibonacci بیرکاریزانی ئیتاڵی چەمکی zero (سفر)ـی بە ئەوروپیەکان ناساند. ناوبراو لە باکوری ئەفریقا گەورەبووە و وشەی sifr فێربووە کە بەمانای بەتاڵ یان هیچ دێت.

دواتر بە لاتینی کردووە و ببوە بە zephrum (ژمارەی ڕەنوسی)، دواجار بووەتە zeroـی ئیتاڵی چونکە ژمارەی ڕۆمانی نەیتوانیوە سفر دەرببڕێت، ناوبراو  ژمارەکەی لە عەرەبیەوە وەرگرتووە.

ئێستا، هەموو ژمارەکانی ئینگلیزی بە ژمارەی عەرەبی ناسراون.

 

وەرگێڕانی: کاڵێ صاڵح طە

خوێندکاری قۆناغی چوار - ئینگلیزی

سەرچاوە: indy100