چه‌ند ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ باشتركردن و زیادکردنی وشه‌كاری: ٧ ڕێنمای بۆ فێربوونی وشه‌ی تازه‌ 

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕوونتر و پوختر گفتوگۆ بكه‌ (قسه‌كردن و نوسین) به‌ به‌كارهێنانی ئه‌م ٧ ڕێنماییه‌ بۆ فێربوونی وشه‌ی تازه‌.

ئایا به‌دوای ڕێگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێیت بۆ باشتركردنی وشەکاریت؟ ئه‌گه‌ر بۆ به‌هێزكردن و زیادکردنی وشەکاریتە بۆ خوێندنگا‌ یاخود پێشكه‌وتنی كه‌سی، چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ بریتیه‌ له‌ په‌یوه‌ستبوون به‌ فێربوونی وشه‌ی تازه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و به‌رده‌وام.

بۆچی زیادكردنی زانیاریت و به‌كارهێنانی وشەکان گرنگه‌؟ تۆ ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر و پاراوتر قسه‌ بكه‌ی، خه‌ڵك ئاسنتر لێت تێده‌گات و ئه‌و تێڕوانینه‌ زیاد ده‌كه‌ی كه‌ تۆ كه‌سێكی زیره‌كیت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌، فێربوونی وشه‌ی نوێ چالاكیه‌كی چێژبه‌خشە و دەتوانی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رت ئه‌نجامی بده‌یت. پێشبڕكێ بكه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت یان هاوپۆله‌كه‌ت بۆ فێربوونی وشه‌ی تازه‌ له‌گه‌ڵ تۆ.

ئەم بابەتە حەوت ڕێگای ئاسان بۆ پەرپێدانی وشەکاری و فێربوونی وشەی نوێ دەخاتە ڕوو

درێژەی بابەت

١٠ وشە و زاراوەی هاوچەرخی ئینگلیزی و سەرزمانی خەڵکی ڕەمەکی کە پێویستە تۆ بیانزانیت

چاپکردن ئیمەیڵ

ناکرێت هەموو شتێک لە هۆڵەکانی وانەوتنەوەدا بخوێندرێت، هەربۆیە ئێمە لیستێک لە ١٠ وشەی ئینگلیزی نوێ و بڕگەی ناو خەڵکی ڕەمەکی و شێوازەکانی قسەکردنمان بۆ پێکهێناون بۆ ئەوەی بیانپڕژێننە ناو گفتوگۆکانتان بە زمانی ئینگلیزی. دڵنیانیت لە شێوازی بەکارهێنانیان؟ نیگەران مەبە، ئێمە ئاماژەمان بە پێناسە و نمونەکانی چۆنیەتی بەکارهێنانیان لە ناو ڕستەدا کردووە.

درێژەی بابەت

ئەمە بێزارکەرترین وشەیە لە زمانی ئینگلیزیدا

چاپکردن ئیمەیڵ

متمانەت بە ئێمە نییە؟ ئەمە وەک بێزارکەرترین وشە بۆ هەشت ساڵی یەک لەدوای یەک هەڵبژێردراوە.

هەندێک وشە یان دەستەواژە جیهانیانە خەڵکی ڕقیان لێ دەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستە هەموو ساڵێک پەیمانگای Marist بۆ ڕای گشتی دەنگی هەزار ئەمریکی وەردەگرێت بۆ ئەوەی بزانێت کە کام وشانە بە شێوەیەکی ورد نەویستراوترینن لە ناوچەکەدا. وە هەروەها لەکاتێکدا ئەوە بە تەواوی ئاسانە ئەنجامی هەریەکێک لە ساڵەکان پشتگوێ بخەیت و وەکو ئامارێکی بە بەختی نیشان بکەیت، بەڵام ئەوە قورسە مشتومڕ بکەیت کاتێک وشەیەک وەک بێزارکەرترین وشە بۆ هەشت ساڵ بەدوای یەکدا هەڵبژێردرابێت.

درێژەی بابەت