٧ ڕێگا بۆ پەرەپێدان بە توانای هونەری وتاردان

چاپکردن ئیمەیڵ

وتاربێژە مەزنەکان لە دایک نابن، بەڵکو زۆربەیان پێویستیان بە ڕاهێنان و بەرەوپێشەوەبردنی توانایی هونەری وتاربێژیە. لە بەناوبانگترین وتارىبێژەکان ئەبراهەم لینکۆڵین، مارتین لۆثەر کینگ و ئەدۆڵف هیتلەر. وتارەکانیان پەیامی مەزنی دەگەیاند بە گوێگران. لە خوارەوە ئاماژە بەو کارامەییانەکراوە کە دەتوانی ڕاهێنانیان لەسەر بکەی بۆئەوەی ببی بە وتاربێژێکی باوەڕبەخۆبوو و سەرکەوتوو. 

    

باوەڕ بەخۆبوون گەشەپێ بدە

باوەڕبەخۆبوون بنەمای هونەری وتاربێژیە؛ لەوانەیە زەحمەتبێت باوەڕ بنیاد بنێیت، بەڵام بەڕاهێنانکردن لەسەر شەش ڕێگاکەی تر دڵنیایی زیاترت دەبێت لەتواناکانت. هەندێ کەس ئەوە بە سوود بەخش دەزانن کە وەک کەسایەتیەکی ئەدەبی بن. کەسانی باوەڕبەخۆبوو و کاریگەر ئەوانەن کە دەتوانن قسەکانیان لە سروشتی کەسی خۆیان جیابکەنەوە؛ واتە قساکانیان ڕەنگدانەوەی کردارەکانیانن بۆیە دەتوانن زیاتر بە متمانە بەخۆبوونەوە مامەڵە بکەن. 

  • چاوەڕێی شڵەژان بە
  • وتارەکەت ئامادە بکە
  • لە ژینگەیەکی ڕاستیدا ڕاهێنان بکە
  • بەقووڵی هەناسە بدە بۆ فراوانبونی مەودای دەنگی
  • بە دەنگی بەرز پڕۆڤە بکە
  • بایەخ بە ئامادەبووان بدە
  • سەرکەوتن وێنابکە
  • پەیوەستبە بە گوێگران

Grow your confidence

ناوەڕۆکی گونجاو بەکاربهێنە

ناوەڕۆکی وتارەکەت گرنگە، لە کاتی ئامادەکردنی وتارەکە دڵنیابە پەیامەکە گونجاوە بۆ گوێگران؛ کورتکراوە و دەستەواژەی دژوار بەکارمەهێنە ئەگەر ئامادەبووان ئاشنا بە بابەتەکەنین. بۆئەوەی پەیامەکە بەڕونی بگات، بەکارهێنانی وتە و خواستە (metaphor) یارمەتیدەرە لە بەژداریپێکردن و مانەوەی سەرنجی ئامادەبووان. لە سەرەتا و کۆتایی وتارکە پێویستە بەهێزترین لێدوان بەکاربهێنیت یان ئەو خاڵانەی دەتەوێ  ئامادەبووانی سەرنجی زیاتری بخەنە سەر.

ئامادەبووان بناسە

 توانای پەیوەستبوون بە ئامادەبووان کارێکی قورسە، بەڵام یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی هونەی وتاربێژیە، ڕێگای پەیوەستبوونیش پەیوەندیدارە بەوەی کە تۆ وەک وتاربێژ چی دەڵێیت و زمانی جەستەت چۆنە. دەتوانی بە کورتە چیرۆکێک دەست بە قسەکردن بکەی کە کەسایەتیت نیشان دەدات ئەمە وادەکات وزەیەکی ئەرێنی لەلای ئامادەبووان دروستبکەی و خۆشت هەست بە ئارامی بکەی؛ پەیوەستی خاڵی گەوهەریە لەنێوان وتاربێژ و ئامادەبووان بۆ ئەمە هەوڵبدە لە ماوەی وتنی دوو ڕستە سەیری یەکێک لە ئامادەبووان بکەی دواتر سەیری ئامادەبوویەکی تر بکە بەردەوامبوون بەم شێوەیە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ بەشێکی زۆر لە ئامادەبووان ئەمەش وادەکات بە وتاربێژێکی باوەڕبەخۆبوو بتبینن.

Know your audience

بواری دەنگی بەکاربهێنە

گوێگرتن لە وتارەکەت ناخۆش بێزارکەردەبێت ئەگەر دەنگت بەبەردەوام لە یەک ئاستدابێت ئەمە وادەکات ئامادەبووان ئارەزوی گوێگرتنیان نەمێنێ. دەنگی مرۆڤ بە شێوەیەکی تەکنیکی توانای دروستکردنی ٢٤ جۆر تۆنی دەنگی هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤ تەنیا سێ جۆریان لە گفتوگۆدا بەکاردەهێنێت. ڕاهێنان لەسەر وتارەکەت بکە کاتێ ئاوازی دەنگت بەرز دەکەیتەوە پاشان دووبارە نزمی دەکەیتەوە. ئەمە نامۆدەبێت، بەدڵنیایەوە، تۆ پێویست ناکات بەم شێوە زۆرر کۆمیدیە وتارەکەت پێشکەش بکەی، بەڵام ئەمە بیرۆکەت دەداتێ سەبارەت بەوەی تا چەند بواری دەنگی بەکاربهێنی.

ڕەچاوی درێژی بابەتەکە بکە

ئاگاداری کاتی تەرخانکراوبە بۆ بابەتەکەت. ئەگەر کات بۆ وتارەکەت دیاری نەکراوە باشتر وایە بابەتەکەت گشتگیر و کورت بێت. ئەگەر لە هەندێک بارودۆخدا قسەکردنەکەت دەپچڕێ باشتروایە لەوکاتەدا بابەتەکە کورت بکەیەوە یان کەمێک لە ناوەڕاستی بابەتەکە باس نەکەی بەتایبەت بەشە لاوەکیەکان؛ گرنگە ئاگاداری ئامادەبووان بیت و پشوویان پێ بدەی ئەگەر زانیت ماوەی قسەکردنەکەت درێژ دەبێتەوە، چونکە ئەستەمە دوای دە  خولەک قسەکردن تەرکیزیان لەسەر قسەکردنەکەت بمێنێ بەتایبەت کە برسی بن یان هەر بارودۆخێکی تریان هەبێ.

خاڵە سەرەکیەکان لەبەر بکە

لەبەرکردن و هاتنەوە بیری خاڵە سەرەکیەکان یەکێکی ترە لە بنەما قورسەکانی هونەری وتاربێژی. وتاربێژە لێهاتووەکان دەقی نوسراو لە کاتی وتاردان بەکارناهێنن، هەروەها تەواوی دەقەکەش وشە بە وشە لەبەرناکەن. وتارەکە زیاتر بەهێز و کاریگەر دەبێت ئەگەر خاڵە سەرەکیەکانی وتارەکە لەبەربکرێت؛ هەوڵبدە لە ناخی دڵەوە قسەیان لەبارەوە بکەی بۆئەوەی وتارەکەت بەلاوە ناخۆش و زەحمەت نەبێت لەبارەی ئەو بابەتانەوە قسە بکە کە خۆشەویستیت بۆیان هەیە. ئەگەر دەقی وتارەکە لەبەر بکەی و دواتر بچی بۆ شوێنی وتاردانەکە ئەوا دەترسیت و هەڵە دەکەی - ئەوە ئەو شتەیە کە وتاربێژە لێهاتووەکان نایکەن.

لە ژینگەیەکی ڕاستیدا ڕاهێنان بکە

بە هەمان شێوەی کارامەییەکانی تر باشترین ڕێگا بۆ بەرەوپێشچوونی توانای هونەری وتاردان ڕاهێنانکردنە. هەروەک چۆن ناتوانی بێ ڕاهێنانکردن لە وەرزشدا باشبیت؛ ڕا‌هێنانکردن بۆ وتاردانیش بەهەمان شێوەیە. یەکێک لە ڕێگاکان بۆ کردنی ئەمە، بریتیە لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی خۆت و پاشان سەیری زمانی جەستەیت بکە. دەتەوێ کراوەبیت، پێویستە جوڵەی دەستت هەبێت، هەروەها پێویستە لەسەر ستەیج جوڵەت هەبێت ئەگەر بوارت هەبێت.

 

 

سەرچاوە: https:// https://virtualspeech.com/blog/7-ways-to-improve-your-oratory-skills

وەرگێڕانی: ژیلیا ئەسکەندەر ئەحمەد

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین