چۆن خۆت لەپەشۆكاوی دەربازدەكەیت كاتێك بە زمانێكی تازە قسە دەكەیت؟

چاپکردن ئیمەیڵ

توانای تۆ بۆ قسەكردن بە زمانی ئینگلیزی بەڕوونی و دڵنیای هەڵسەنگاندنێكی دروستە بۆ شارەزایت لە بەكارهێنانی زمانەكە. هێشتا لەگەڵ هەستكردن بە ئاسودەیی لە كاتی قسە كردن بەو زمانەی كە فێری دەبیت دەكرێت بەربەستت بۆ دروست ببێت و بەسەریدا زاڵبیت. سەرەتا، ئەوە بزانە كە تۆ بەتەنها نیت، كەسانی دیكەش هەن كە هەوڵ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەدەن و دەبێت بەسەر هەمان ئەو دڵەڕاوكێ و ترس و كۆسپانەدا زاڵببن.

دواتر، ئەم پێشنیارانەی خوارەوە ڕەچاو بكە بۆ ئەوەی ببیتە فێرخوازێكی باشتر لە زمانی ئینگلیزی.

 

*بە شتە ئاسانەكان دەست پێبكە

لەكاتی قسەكردن لەسەر ئەو بابەتانە قسە بكە كە ئاسانن بۆ دەڕبڕین، هەوڵ مەدە بابەتێك بكەیتەوە كە قورس بێت بۆ دەربڕین لە كاتێكدا تۆ لە سەرەتای ئاستەكانی فێربونی زمانەكە دایت، بۆ ئەوەی لەكاتی قسەكردن ئاسودەییت زیاد بكەیت و نەشڵەژێیت، گفتوگۆیەكە بەو بابەتانە دەست پێبكە كە وشە لەبارەیانەوە دەزانیت، بۆ نموونە ڕاهێنان لەسەر توانای قسەكردنت بكە كاتێك دەچیتە دوكانێكی بەقاڵی پرسیار لە چەند شتێك بكە كەلەوێدا هەیە، یان دەتوانی گفتوگۆیەك لەگەڵ شۆفێری پاسەكەتدا یان كارمەندێكی كتێبخانە دروست بكەیت. بەم جۆرە دەتوانی پەرە بە توانای قسەكردن و وشەكاریەكانت بدەیت لەڕێكەی دەست پێكردن بە شتە ئاسانەكان.

*لەپۆلدا بەشداری لەگەڵ هاوپۆلەكانت بكە

ژووری پۆل باشترین شوێنە بۆ پەرەپێدانی چالاكی و قسەكردنت، دەكرێت مامۆستا و هاوپۆلەكانت پاڵشتی باشت بن بۆ بەهێزكردنی توانای قسەكردن، بۆ دەست هێنانی ئاستێكی بەرزتری  زمانی ئینگلیزیی پێویستە بەشداری هەر گفتوگۆیەك بكەیت لەگەڵ هاوپۆلەكانت، لە هەڵەكردن مەترسە  تا هەلە نەكەیت فێرنابیت، كاتێك كە قسەدەكەیت دەنگت بەرزكەرەوە  تەنانەت ئەگەر لە وڵامەكەش دڵنیا نەبیت. بەردەوام بەشێك بە لەهەر گفتوگۆیەك كە بە زمانی ئینگلیزیی دەكرێت لە پۆلدا.

*قسە لەگەڵ كەسانێك بكە كە جێگای سوود و متمانەن

لەگەڵ ئەوەدا كە دەتەوێت فێری زمانی ئینگلیزی بیت  بێگومان دەتوانیت لەدەرەوەی پۆل كەسانی تر بناسیت كە یارمەتیدەرت بن لە فێربونی زمانەكە. بەلایەنی كەمەوە هەفتەی جارێك ئەوكەسانە ببینە و دانیشە لەگەڵیان گفتوگۆیەك بە زمانی ئینگلیزیی دروست بكەن، بە دڵنیایەوە هەست بەوە دەكەیت توانای قسەكردنت بەرەو پێش چوون بەخۆیەوە دەبینێت.

 

 

 

سەرچاوە: www.ascenglish.com

وەڕگێڕانی: تافان سالار عبدالرحمن

مامۆستای زمانی ئینگلیزی