١٠ ڕێنمایی سەرەکی بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی قسەکردنی زمانی ئینگلیزی

چاپکردن ئیمەیڵ

قسەکردن یەکێکە لە باشتیرین وخۆشترین بەشەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی. کاتێک کە توانیت تەنانەت بەئینگلیزیەکی کەمیش قسەبکەی، ئەوا چەندین ڕێگا هەیە بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانت بە خێرایی.

ئەمانە ١٠ یڕێنمای گرینگن بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی قەسەکردنی ئینگلیزیەکەت و هەبوونی کاتێکی خۆش کاتێک ئەو ڕێگایانە بەکاردێنی.

 

١. قسەبکە، قسەبکە، قسەبکە

بڕوات بەخۆت هەبێت و تا دەتوانی و بۆت دەگونجێ قسەبکە لەگەڵ زۆرترین کەس، شەرم مەکە لە هەڵەکردن هەتا زیاتر قسەبکەیت و ڕاهێنان بکەی باشتر دەبیت و زیاتر متمانەت بەخۆتدەبێت لە شێوازی خوێندنەوە و ووشەکاریت. لە بیرت بێت قسەکردن بەهرەیەکە وەکو فێربوونی ئامێرێکی موزیک یان وەرزشێکی نوێ وایە.

٢. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا

مۆبیلی زیرەک دەکرێت ئامێرێکی باش و بەهێز بێت بۆ فێربوونی زمانەکان، بەکاری بێنە بۆ تۆمارکردنی دەنگت دواتر گوێی لێبگرەوە تا بزانی دەربڕینی دەنگە ئینگلیزیەکانت چۆنە بەلای کەسانی ترەوە. هەموو ئەو بەرنامانە دابزێنە کە حەزت لێیانە بۆ ڕێکخستنی کاتی ڕاهێنان کردن، وە تێبینی هەموو ئەو ووشە نوێیانەبکە کە فێریان دەبی.

٣. گوێ گرتن

گوێ لە هەواڵەکان و گۆرانی ئینگلیزی بگرە بۆ بیستنی چۆنیەتی دەربڕینی ووشەکان. هەروەها دەتوانی بەو ڕێگایە فێری ووشە و دەستەواژەی نوێ بیت. تا زیاترگوێ بگری زیاتر فێر دەبیت، هەوڵدە ئەو شتانە تۆماربکە کە گوێت لێاندەبێت بۆ ڕاهێنان کردن لەسەرخوێندنەوە و فێربوونی ئەو ووشانەی کە لە ڕستەدا سترێس یان لە سەرە.

٤. خوێندنەوە بەدەنگی بەرز

خوێندنەوەی گۆڤار و ڕۆژنامە بە دەنگی بەرز بۆ خۆت. تەنانەت دەتوانی دەقی نوسراوی ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیە بدۆزیەوە کە حەزت لێە و لاسای بکەوە. ئەمە ڕێگایەکی گرینگە بۆ ڕاهێنان کردن لەسەر چۆنیەتی خوێندنەوە، چونکە تۆ تەنها پێویستە جەخت بکەیەوە لە دڵنیابوون لە  باش خوێندنەوەی دەنگە ئینگلیزەکان و پێویست ناکات ترست هەبێت لەبارەی شێوازی ڕستەکان یان شێوەی ڕێزمان.

٥. هەموو ڕۆژێک فێری وشەیەکی نوێ بە

وشەیەک هەڵبژێرە کە حەزدەکەی کاری لەسەربکەی و لە چەند ڕستەیەکی جیاوازدا بەکاریبێنە. ووشەکە بەکاربێنە تا ئەو  ڕادەیەی فێری بووی و بەردەوام بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەکاریبێنە.

٦. سەیرکردنی فیلم

سەیری فلیمی ئینگلیزی بکە و سەرنجی خوێندنەوە و وشەی نوێ بدە، لاسایی ئەکتەرەکان بکەوە و چێژی لێوەرگرە.

٧. هەبوونی هاوڕێ

هەوڵدە هاوڕێی قسەپێکەری زمانی ئینگلیزیت هەبێ یان ئەوانەی کە  خۆیان فێری ئینگلیزی دەکەن بۆ قسەکردن لەگەڵیان و بەراوردکرنی تێبینیەکان. قسە دەربارەی ئەو شتانە بکە کە فێریان بوویت و بیروڕاکانتان بگۆڕنەوە لەگەڵ یەکتری.

٨. ئەو چالاکیانە بە ئینگلیز بکە کە چێژیان لێ وەردەگری

کۆرسێکی چێشتلێنان وەرگرە بە ئینگلیزی یان بەشداری بکە لە کۆڕی خوێندنەوی کتێب یان هەر شتێک کە حەزت لێیە بە دڵنیایەوە بیکە و  بە ئینگلیزی گفتوگۆی لەسەر بکە. ئینگلیزی بەکاربێنە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو شتانەی کە حەزت لێیە، ئەمە وادەکات ڕاهێنان لەسەر ئەزموونێکی ئەرێنی بکەی.

٩. گفتوگۆکردن

گفتوگۆ لەسەر هەموو ئەو بابەتانە بکە کە چێژیان لێ دەبینی و حەزت لێیانە لەگەڵ هاوڕێکانت، هەوڵبدە تا دەتوانی زۆرترین ووشە بەکاربێنە و بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر گفتوگۆیان پێ بکەی.

١٠. بەکارهێنانی فەرهەنگ

بەکارهێنانی فەرهەنگە ئۆنلاینەکان بە زۆری ئەوانەی کە نموونەی دەنگیان هەیە کە بەهۆیانەوە دەتوانی دڵنیابی لە شێوازی خوێندنەوەی ووشەکان. هەروەها چەندین بەرنامەی فەرهەنگی باش هەن کە دەتوانی لەهەر شوێنێک بتەوێ وەریان بگری و دایانبەزێنیتە ناو موبایلە زیرەکەکەت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دڵنیامەبە لەسەر باوەڕکردن بەو ئامێرانە. سەرەتا خۆت ووشەکان بڵێ دوای ئەوە چاوی لێ بکە بۆ ئەوەی بزانی ئایا ڕاستت وتووە.

 

 

سەرچاوە: Englishlive.ef.com

وەرگێڕانی: ڕەوێن ئازاد جنید

دەرچووی زمانی ئینگلیزی