ئایا تۆ شەرم دەكەیت كاتێک بە زمانی ئینگلیزی قسەدەكەی؟

چاپکردن

قەپیان لە زمان گرتووی؟ یان زمانت دەیگرێت؟ كەوایە تۆ ڕەنگە تەنها شەرمن بیت. ئەم دەستەواژانە مانای ئەوەیان هەیە كاتێك دەتەوێت قسە بكەی وشەكان نایەنە سەر زمانت و بۆت نایەت. تۆ قەد دەتوانیت بە باوەڕێكی بەهێزەوە قسەبكەی؟

  ئەوانەی خوارەوە چەند  تەكنیكێكی بەسودن بۆ زاڵبوون بەسەر شەرمنی.

 ڕاهێنان كردن بە دەنگێكی بەرز

پێشتر ئەوەت بیستووە كە تاكە ڕێگە بۆ گەشەكردنت تەنها ڕاهێنانە. ڕاهێنان بكە بە دەنگێكی بەرز، هەندێك فێرخواز بە دەنگی نزم ڕاهێنان دەكەن وەك ئەوەی لە دڵی خۆیاندا قسە بكەن. بەڵام دەبێت دەمت ڕابهێنی لە دەربڕینی ووشەكان و گوێشت بەكاربێنی بۆ گوێ لێبوون لە وشەكان .دەتوانیت هەموو كات ئەو ڕاهێنانە بكەی بەتەنها یاخود لەگەڵ هاورێكانت  یان لە هەر  گفتوگۆێكی ئۆنڵاین.

پلان دانان و خۆئامادەكاری

ئەگەر دەزانی پێویستە گفتوگۆ  بكەی و قسە بە ئینگلیزی بكەی، بیربكەوە بزانە چیت پێویستە بۆ ووتن. ڕاهێنان بكە لەسەر هەندێك دەستەواژە . ئاشنای دەنگەكان ببە. دواتر ئامادە دەبیت بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ كەسێك.

بەدەست هێنانی متمانە لە شتە سەرەتاییەكانەوە

گەورەترین ترسی شەرمنەكان ئەوەیە كاتێك كە قسەدەكەن بەشێوەیەك قسەدەكەن بەرامبەری لێیان تێناگات. بۆیە ئامۆژگاری مامۆستایانی ئینگلیزی ئەوەیە كە ڕستەی سادە بەكاربهێنن، ئەو دەستەواژانە بەكاربێنن كە زۆر سەرەتایین و ئاشنایان هەیە لەگەڵیان .كاتێك دەبینیت بەرامبەرەكەت لێت تێدەگات ئەوە دەبیتە هۆی ئەوەی تۆ ئامادەبیت بۆ هەنگاونان بۆ بەكارهێنانی ڕستە و دەستەواژەی ئاڵۆز تر. لەوانەیە تۆ لەنوسیندا لە ئاستێكی باشدا بیت بەڵام هەموو ئەو زانیاریانە یارمەتیدەرت نابن ئەگەر نەتوانی قسە بكەی.

ئەمم .... ئاااا...

ئەوە بكە كە قسەپێكەرەرانی ڕەسەنی  ئینگلیز دەیكەن. ئەگەر دڵنیا نیت لەوەی چی بڵێیت  یان ووشەیەكت لەبیرچوو، ئەوا لە قسەكردن راوەستە و ئەو دەستەواژانە بڵێ وەك ( ئمم ، ئێێ،  ئۆۆ ، ئاا...) چونكە ئەو دەستەواژانە كاتت دەداتێ بیربكەیەوە و واش نیشانی  گوێگر یان بەرامبەر دەدەی كە دەتەوێت شتێك بڵێی. هەندێك جار ئەوەی پێویستە تەنها چەند(ئمم)ێكە بەڵام نابێت زۆریش بەكاری بێنی دواتر لەوانەیە ببێت بە خوو و نەتوانی تەركی بكەی.

بەكارهێنانی پۆلی گفتوگۆی ئۆنڵاین

ئەو گروپ و پۆلانەی گفتوگۆی ئینگلیزی ئۆنڵاینیان تێدا دەكرێت  بە یەكێكە لە رێگا هەرە كاریگەرەكان دادەنرێت بۆ بەرەوپێشچونی خێرای ئەو كەسانەی شەرمنن لە قسە كردندا، بۆ ئەوەی شەرمیان بشكێت و خێراتر قسە بكەن .دەتوانن بەشداری ئەو گفتوگۆیانە بكەن كە مامۆستا دەیكات لەگەڵ خوێندكاران بە رێگای ئۆنڵاین. ئەمە شتێكی بەسودە، باشیەكەی ئەوەیە وادەكات كەس هەست بە شەرمنی تۆ نەكات لەكاتی گفتوگۆكردنەكەدا.

Englishlive.ef.com یەكێكە لە باشترین وێب سایتەكان لەم بوارەدا. كە 24 كاتژمێر گفتوگۆ رێك دەخات لەگەڵ مامۆستای پرۆفیشناڵی قسەکەری ڕەسەنی ئینگلیزی، وە هەروەها پۆلەكان بچوكن و هەلی زۆرت  بۆ دەڕخسێت بۆ قسەكردن. ئەوەی تۆ پێویستە كۆمپیوتەر و ئینتەرنێتە. دەتوانی بێ بەرامبەر  بەشداربیت لە گفتووگۆكردن  لە پۆلەكاندا.

 

سەرچاوە: Englishlive.ef.com

وەرگێڕانی: احمد ابڕاهیم عبداللە

دەرچووی زمانی ئینگلیزی