یەكێك لە ڕێگە هەرە کاریگەرەکان بۆ بەرەوپێشبردنی تێگەیشتن لە زمانی ئینگلیزی خوێندنەوەی ماڵپەرە هەواڵیەكانە بە بەردەوامی، لەراستیدا خوێندنەوەی هەواڵ لە كۆمەلێك سەرچاوەی جیاواز، ئەوانەی كە باسی كۆمەلێك بابەتی هەمەڕەنگ دەكەن سودێکی باشیان هەیە و دەتوانی لەو ڕێگەیەوە بەشێوەیەكی باش هەمبانەی وشەکاریت زیاتر بكەی و باشتر لە چەمكەكانی وەكو رێزمان و رستەسازی تێبگەی.
خوێندنەوەی هەواڵ ڕێگەیەكی باشە بۆ تێگەیشتن لە رێگە جیاوازەكانی بەكارهێنانی زمان. بۆ نمونە كاتێك تۆ هەواڵێكی زۆر رسمی و پڕۆفیشناڵ دەخوێنیتەوە، دەتوانی بیبینی كە چۆن رستەكان بە شێوەیەکی كارامەیانە پێكەوە بەستراونەتەوە، هەروەها كاتێك شتێكی تر دەخوێنیەوە كە كەمتر جدیە یا بە زمانێكی تارادەیەك نا رسمی نوسراوە دەتوانی فێری بەكارهێنانی زمان ببیت بەشێوەیەک کە کەمتر رسمیە. لەگەڵ ئەوەشدا، خوێندنەوەی هەواڵ بە زمانی ئینگلیزی یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی تێگەیشتن لە كەلتوورە جیاوازەكانی ئینگلیزی، وە یارمەتیدەریشە لە درک کردن بە جیاوازیەکانی ئینگلیزی كەنەدی و بەریتانی و ئەمریكی و ئوستورالی و باشووری ئەفریقا .
ئەمانەش 10 ماڵپەری هەواڵن كە یارمەتیدەرن لە مەشقکردن لەسەر کارامەی خوێندنەوە لە زمانی ئینگلیزی:
١- BBC
(BBC News) یەكێكە لە هەرە رێكخراوە باوەرپێكراوەكانی جیهان، كە كورتكراوەی (British Broadcasting Corporation) واتا (دەستەی ڕاگەیاندنی بەریتانی) كە خزمەتگوزاری گشتی بڵاودەکاتەوە لە بەریتانیا و لەسەر ماڵپەری (BBC News) پێشكەش دەكات كە لەچەندان بابەتی جیاواز پێكدێت، وەكو هەواڵی جیهانی، هەواڵی بەریتانی، تەكنۆلۆژیا، سیاسەت، وەرزش و ریكلام . بەگشتی، بابەتە بڵاوكراوەكانی BBC Newsلەسەر وەزنێك و ئاوازێكی شارەزایانە و كارامانە نوسراون، بە بەكارهێنانی ئینگلیزی بەریتانی. ماڵپەرەكە لەرووی سیاسیەوە هەوڵدەدات بێلایەن بێت، وە بڵاوكراوەكانی زیاتر ڕاستین لەوەی کە بیرۆكە و بۆچوونی كەسی بێت، لەگەل هەموو ئەوانەی كە وترا ماڵپەرەكە چەند تایبەتمەندیەكی تری هەیە كە هەندێک لە فیچەرەکانی سەر مەڵپەڕەکە كەمتر جدین و زیاتر لایەنی پێكەنین و گەڵتەوگەپن.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
٢- The Cut
ئەم ماڵپەرە لەژێر چەتری گۆڤاری نیویۆرك ئیشدەكات. هەروەها یەكێكە لە ماڵپەرە هەواڵیە سەرنج ڕاکێشەکان، كە زیاتر جەخت لەسەر هەواڵی پەیوەست بە مۆدە دەكاتەوە، وەك بژاردەکانی شێوازی ژیان، وە بە شێوەزاری ئینگلیزی ئەمریكی نوسراوە. هەروەها بە تۆنێك و زمانێكی كەمتر جدی نوسراوە و ئەم مەڵپەڕە زیاتر بۆ ئافرەتان نەخشێننراوە. زۆرێك لە وتارەكانی سەر ئەم ماڵپەرە ئاسانن بۆ خوێندنەوە، وە ڕا و بۆچوونی كەسی و هەواڵی گشتیشی تێدا بڵاودەكرێتەوە. سەرەرای ڕوماڵاكردنی بابەتەكانی مۆدە و شێوازی ژیان هەندێ كات بابەتەكانی پەیوەست بە فیلم و سیاسەت و كەسی ناوداریش بلاو دەكاتەوە.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
٣- The Toronto Star
ئەم ماڵپەرە پەیوەستە بە رۆژنامەیەك كە بەهەمان ناوەوەیە، وە یەكێكە لەماڵپەرە هەواڵیە زۆر خوێندراوەكانی وڵاتی كەنەدا، لەبەرئەوە هەڵبژاردنێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە جەخت لەسەر ئینگلیزی كەنەدی دەكەنەوە یان بۆ ئەو كەسانەی كە حەزێكی تایبەتیان هەیە بۆ رووداوەكانی كەنەدا، وێڕای ئەمەش هەواڵی جیهانیش بڵاودەکاتەوە. سیاسیانە، ماڵپەرەكە زیاتر پەیوەستە بە لایەنی (لیبراڵا) ەوە هەندێك لە زمانەكەی بە مەبەست بەكارهێنراوە و زیاتر وروژێنەر بەراورد بەوەی کە لە (BBC News) دەبینرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماڵپەرە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی كە نوسەرەكانی دەبێت نوسینێكی نایاب پێشكەش بكەن لە هەموو سەردەمێكدا.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
٤- ABC NEWS
ماڵپەری هەواڵی (ABC NEWS) كە كورتكراوەی دەزگای ڕاگەیاندنی ئوستورالیە، كە لەلایەن ڕاگەیاندنی حكومەتی ئوستوراڵیەوە پیشگیری دەكرێت وە هەروەها لە سەرانسەری جیهان پەسندكراوە وەكو (BBC News) بەریتانی (ABC NEWS) وا نەخشەكێشراوە كە لە لایەنی سیاسەوە بێلایەنی بپارێزێت، بەو مانایەی هەڵبژاردنێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە بەدوای سەرچاوەی هەوالی بێلایەندا دەگەڕێن. سەبارەت بە بابەتە باسكراوەكان، ماڵپەرەكە ڕوداوەکانی نەتەوەی، جیهانی، سیاست، بازرگانی، وەرزش و زانست و هتد.. دەخاتە بەر باس. هەڵبژاردنێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی خولیایان بۆ ئینگلیزی ئوستورالی هەیە كە جیاوازە لەشێوەزاری ئینگلیزی بەریتانی و ئەمریكی. لەبەر لایەنی كارامەیەكەی كەمتر زمانی ناو خەڵك (ناڕسمی) دەبینرێت لە نوسینەكانیدا.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
٥- The BeBrie
ئەم ماڵپەرەش یەكێكە لە سەرچاوە هەواڵیە بەریتانیەكان، كە باسی كۆمەلێك بابەتی جیاوازدەكات، كە ئەوانیش بریتین لە رووداوە سەردەمیەكان، سیاسەت، تەكنۆلۆژیا، بەرنامە تەلەفیزیۆنیەكان، شێوازی ژیان، مۆدە و باسكردنی كەسایەتیە ناودارەكان. هەروەك ئەوەی چاوەروان دەكرێت نوسراوەكانی بە شێوەزاری ئینگلیزی بەریتانین، سەرەرای ئەوەش ماڵپەرەكە زمانەكەی كەمتر رسمیە و ئامانجی سەرەكی خوێنەری گەنجانن. زۆرێك لە بابەتەکانی ئەم ماڵپەرە بۆچوونی كەسین، لەگەل ئەوەشدا هەواڵی گشتیش لە خۆدەگرێت و هەروەها كۆمەڵێك بابەتی ئامۆژگاری لەسەر چۆنیەتی جل پۆشین یان چۆنیەتی دروستكردنی خواردنی تەندروست. لەبەرئەوەی ئامانجی سەرەكی ماڵپەرەكە بینەری گەنجانن زۆرێك لە ناوەرۆكەكانی گونجاوە و ئاسانە بۆ خوێندنەوە.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
٦- The Learning Network
ئەم ماڵپەرە هەڵبژاردەیەكی گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی كە هێشتا سەد لە سەد ئاسودەنین لە توانای خوێندنەوەیان لە زمانی ئینگلیزی، (The Learning Network) بە شێکە لە مەڵپەڕی (New York Times) ڕوداو و بابەتەکان لەسەر شێوەزاری ئینگلیزی ئەمریكی نوسراون، وە بەردەستە بۆ ئەو خوێندكارانەی کە هێستا بەدوای پڕۆسەی فێربوونی زمانەوەن. لە ڕاستیدا، زۆربەی بابەتەکانی سەر ئەم ماڵپەرە ڕاستەوخۆ ئاراستەی فێرخوازانی زمان کراون و بەشێکی بە شێوەیەکی تایبەت دروستکاوە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خودی. هەروەها یەكێك لە هەرە تایبەتمەندیە نایابەكانی ئەم ماڵپەرە ئەوەیە كە بەكارهێنەرانی هاندەدات لە كاتی خوێندنەوەی وتارێك یا بابەتێك ئاڵوگۆری زانیاری بكەن لەرێگەی كۆمێنت کردنەوە لەسەر بابەتەكە و خوێندنەوەی لێدوانی كەسانی پێشوو.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
٧- The New Statesman
ئەم ماڵپەرە بژاردەیەكی باشە بۆ خوێنەرانی زمانی ئینگلیزی. هەروەها ماڵپەرێكی هەواڵی بەریتانیە كە بەشێوەیەكی تایبەتی باس لە بابەتی سیاسی و رووداوە سەردەمیەكان دەكات.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
٨- The Pool
سەكۆیەكە بۆ " ئەو ئافرەتانەی زۆر سەرقاڵن بە گەڕان ". ئەم ماڵپەرە ئاراستەیەكی ڕوونی هەیە بەرەوڕووی ئافرەتانی خوێنەر یا گوێگر و جەخت لەسەر كۆمەلێك بابەت دەکاتەوە وەك رووداوە سەردەمیەكان، مۆدە و ریكلام كردن. زۆرینەی ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكانی ماڵپەرەكە كورتن بە مەبەستی باشتر گەیاندنی ئامانجی سەرەكی بۆ فێرخوازانی زمان. هەروەها خوێندكاران بە ئاسانی دەتوانن بڕگەكان هەڵبژێرن و هەر یەکێکیان ئاماژەی پێدراوە کە چەند کاتی پێویستە بۆ خوێندنەوە.
٩- Daily Mail Online
لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراوە و یەكێكە لە ماڵپەرە ڕۆژنامەگەریە باوەكانی جیهان و نموونەیەكیشە لە شێوەزاری ئینگلیزی بەریتانی. ئەم ماڵپەرە بە شێوەیەكی كەم بیر و بۆچوونەکان دەگرێتە خۆی. لەڕووی بیروباوەری سیاسیەوە ئەم ماڵپەرە ئاراستەیەكی خۆپارێزی هەیە لە كاتێكدا كە زیاتر لە نیوەی خوێنەرەكانی ئافرەتن کە وادەکات ببێت بە یەکێک لەم مەڵپەڕە کەمانەی کە ئەم ڕێژە خوێنەرەی هەبێت. سەرەڕای باسکردنی هەواڵە سەرەکیە سەردەمیەکان، مەڵپەڕەکە جەختێکی زۆر لەسەر چیرۆکی کەسە ناودارەکانی سەرانسەری جیهان دەکاتەوە.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
١٠- The New Yorker
لە كۆتایدا ئەم ماڵپەرە یەكێكە لە ماڵپەرە نایابەكان بۆ ئەوكەسانەی کە دەیانەوێت ئاست و توانای خوێندنەوەی ئینگلیزیان بزانن، هەروەها یەكێك لە لایەنە دیارەكانی ماڵپەرەكە درێژی دەقەكانیەتی، لە ڕاستیدا باونیە وتارێک بدۆزیەوە کە زیاتر بێت لە (١٠،٠٠٠) وشە. مەڵپەڕەکە سەرنج دەخاتە سەر بابەتەکانی وەک سیاسی، کێشە کەلتورییەکان، بابەتە هەنوکەیەکان، وتار و هۆنراوە. ئەم ماڵپەرە بە نوسینی گاڵتە ئامێز بابەتەكانی ناسراون كە وادەكات بابەتەكانی زیاتر سەرنج راكێش و بە چێژبن بۆ خوێندنەوە.
کرتە بکە بۆ سەردانکردنی مەڵپەڕەکە
سەرچاوە: https://blog.lingoda.com/en/10-news-sites-to-practice-your-english-reading-skills
وەرگێڕانی: جوانرۆ خدر رسول
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین