نۆ ئامۆژگاری پڕاکتیکی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی گوێگرتن

چاپکردن

ئایا نیگەرانی سەبارەت بە بەدەستهێنانی  نمرەیەكی بەرز  لە تاقیكردنەوەی گوێگرتنی ئایەڵتس؟

ئایا تائێستا بە دوای ڕێنماییەکی پڕاکتیکیدا دەگەڕیت بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز؟

لێرەدا دەتوانیت نۆ ڕێنمای جێبەجێبکەی كە ڕاستەو خۆ دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی نمرەکەت.

 

١- پێشبینی كردنی بابەت: ئەگەر بیرۆكەیەكی باشت هەبێت لەوەی  كەپێشبینی  چی دەكەیت، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی تاقیکردنەوەکەت بەلاوە ئاسانتر بێت. هەركە ڕێگەت پێدرا بە كردنوەی پەڕەی تاقیكردنەوە، دەست بكە بە خوێندنەوەی خێرا. بۆ تێگەیشتن لە ناوەڕۆكی ئەو پرسیارانەی كە دەربارەی چین. كاتێك كەبابەتەكە و ناوەڕۆكی پرسیارەكانت زانی هەست بە فشاری کەم دەکەی و  دەتوانیت لەوە تێبگەی کە قسەکەرەکە چی دەڵێت.

٢- هێل بەژێر دەستەواژە گرنگەكاندا بێنە: کاتێ پرسیارەكان دەخوێنیتەوە، هێڵ بەژێر وشە و دەستەواژە  هەرە گرنگەكاندابێنە دەشێت پرسیارەكان داڕێژرابنەوە، بەڵام پێدەچێت هەندێك لەم وشانەی مانایان لەیەکەوە نزیک بێت دەربکەون لە بابەتی گوێگرتندا. ئەگەر تۆ بە وریایەوە گوێیان لێبگری وەڵامی پرسیارەکانت لا ڕون دەبێت.

٣- هیچ شتێک بەبەتالی بەجێمە هێڵە: هیچ نمرەیەکی زیادەت لێناشکێت ئەگەر وەڵامەکەت هەڵە بێت لەم تاقیكردنەوە، ئەگەر دڵنیا نەبوویت پێش بینی بكە! بە دڵنیایەوە ئەوە باشترینە، مانای وایە تۆ سەیری پرسیارەكەت كردووە و  گەیشتوویت بە وەڵامێكی ژیرانە. بەڵام تەنانەت ئەگەر هیچ  بیرۆ كەیەكت نەبوو لەوانەیە هەندێك شت هەر بنووسی. چیت هەیە لە دەستی بدەیت؟

٤-  لەسەر پەڕەی تاقیکردنەوە بنووسە، نەوەکو پەڕەی وەڵامەکان: لەگەل ئەوەشدا، پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە ئەو کەسەی تاقیکردنەوەکەت دەکات تێدەگات لەوەی هەوڵدەدەیت چی بڵێیت و كۆتا ووڵامت چیە. نووسینی تێبینی یان هێڵی زۆر لەسەر پەڕەی تاقیکردنەوە لەوانەی ببێتە هۆی ئەوەی نەتوانن بە دروستی هەڵت بسەنگێنن. لەجیاتی ئەوە هەموو تێبینیەكانت بەپەلە بنووسە و سەرەتا لەسەر پەڕەی تاقیکردنەوە پاشان کۆتا وەڵامەکان بگوازەوە سەر پەڕەی وەڵامەکانت .

٥- تەرکیزبخەسەر شێوەزاری بەریتانی: گوێ‌ بیستی هەندێك شێوەزار دەبیت لە تاقی كردنەوە و شتێکی زۆر ئاسایە کە گوێ لە چەندین سەچاوەی جیاواز بگریت، وەک: تەلەڤزیۆن، فیلم و مۆسیقا، بۆئەوەی ڕابێیت لەگەڵ شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی ئینگلیزی. وێڕای ئەو ڕاستیەی کە لەم تاقیکردنەوە زۆربەی ئەو دەنگانەی گوێبیستی دەبیت شێوەزاری ئینگلیزی بەریتانی دەبێت. بۆیە ئەگەر کاتێکی سنوردارت هەیە بۆ خۆئامادەکردن، تەرکیزمەخەسەر ئینگلیزی ئەمریکی و ئوستڕالی.  لە بری ئەمە، خۆت ڕابێنە لەگەڵ شێوەزارەکانی ئینگلیزی بەریتانی، سکۆتلەندی و وێڵزی.

٦- لەیەك كاتدا سەیری دوو پرسیار بكە: زۆر جار گوێ‌ بیستی بڕگەی دەنگی دەبیت، پێویستە وەڵامی دوو پرسیاری جیاواز یەك لە دوای یەك بدەیەتەوە. ئەگەر تەرکیز زۆر دەخەیەسەر یەک پرسیار و  هەست دەکەیت قورسە، لەوانەیە تەرکیزت بڕوات و پرسیاری داهاتووشت لەکیس بچێت. لە بری ئەمە، هەوڵبدە خۆت ڕابێنیت لەسەر سەیرکردنی دوو پرسیار لە هەمان کاتدا و بەوردی گوێبستی ئەو زانیاریە دەنگیە بە کە یارمەتیدەردەبێت لە وەڵامدانەوەی هەردوو پرسیارەکە. 

٧- کاتەکەت بەکاربێنە بۆ خوێندنەوەی بەشی داهاتوو لە جیاتی پێداچوونەوە بە وەڵامەکان: جیاواز لە تاقیکردنەوەی خوێندنەوە، کە دەتوانی بگەڕێیتەوە سەر هەمان پرسیار بۆ چەندین جار و بە حەزی خۆت تا کاتت تەواو دەبێت، بەڵام لە تاقیکردنەوەی بەشی گوێگرتن دەبێت سەرەتا زانیاریەکە وەرگریت و ئەگەر تێنەگەیشتی یان فریانەکەوتی ئەوە بۆت دووبارە ناکرێتەوە و لە کیست دەچێت. ئەمە لەوانەیە كەمێك ترسناك بێت، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە لە ماوەی تاقیكردنەوەی ڕاستەقینەدا نەترسیت. ئەوە یارمەتیت نادات بگەڕێیەوە سەر وەڵامەکانت، كاتێك کە تۆ 30 چركەت هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لە كارەكەت، چونكە دەشێت تۆ بیرت نەیەتەوە كە گوێ‌ بیستی چی بوویت لە بڕگە دەنگیەكە. لەجیاتی ئەوە، هەناسەیەكی قوڵ بدە و تەرکیزبخەسەر بڕگەی داهاتوو یان  پرسیارەكان و  هەتا بۆت دەکرێت بەباشی خۆت ئامادەبکە. بەردەوام بە لە سەیر كردنی پرسیارەکانی پێشەوە نەك دواوە.

٨- بە پیتی گەورە (كەپیتاڵ) بنووسە: باشە، ئەمە كەمێك ترسناكە، بەڵام ئەگەر تۆ یەكیكی لەو جۆرە كەسانەی كە هەرگیز ناتوانی بیرتبێتەوە کە کام وشە پێویستە بە کاپیتاڵ بنووسرێت و کام وشە بە سموڵ بنووسرێت، لەوانەیە وا باشتربێت كە هەموو شتیك  بە پیتی گەورە بنوسریت. بۆچی ؟ چونكە تاقیكردنەوەکە دەڵێت كە دەتوانی سەرپوشک بیت لە نووسین بە پیتی بچووك یان گەورە. بەڵام ئەگەر هەڵەبكەیت، بۆ نموونە ناوی شوێنێك وەک (London) بەم شێوەیە ( london ) بنووسیت ئەوە پەیامێک دەنێرێت بۆ ئەو کەسەی کە تاقیکردنەوەکەت دەکات كە تۆ بەتەواوی زمانت ڕەوان نیە. كاتێك هەموو شتێ بە پیتی گەورە دەنووسیت یاساكان دەپارێزیت بەبێ‌ مەترسی  تەکە هەڵەیەک.

٩- ڕا هێنانکردن لەسەر نووسینی تێبینی: بەشێكی زۆری تاقیكردنەوەی گوێگرتن بریتیە لە گوێگرتن لە وانە، نووسینی تێبینی و پوختەکردنی خاڵەکان. وەک هەر کارامەیەکی تر، باشترین ڕێگە بۆ پەرەپێدانی گوێگرتن بریتیە لە ڕاهێنانکردن! بۆیە هەر ئێساتا دەستپێبکە. تێبینی بنووسە و پوختەی بکە لە کڵاسی ئینگلیزی، گوێبگرە لە هەواڵ و ڤیدیۆی ئەکادیمی و ئەوە بنووسە کە لێیەوەی فێربوویت، تەنانەت سەیری ئەو فیلمانە بکە کە حەزت لێیانە و پوختەی هەر دیمەنێك بنووسە. فێربوون لە ڕێگەی مەشقکردنەوە هەمیشە باشترین ڕێگەیە .

 

 

 

 سەرچاوە: https://www.eurocentres.com/

وەرگێڕانی: نیشتیمان خدر

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین