ڕۆژی زمانی ئینگلیزی

چاپکردن

 بۆ یەکەم جار و لە ساڵی ٢٠١٠ دا، یادی ڕۆژی زمانی ئینگلیزی کرایەوە. ئەم بۆنەیە هاوشان بوو لەگەڵ یادکردنەوەی ڕۆژی هەر یەک لە زمانەکانی عەرەبی، چینی، فەڕەنسی، ڕوسی و ئیسپانی. ئەم زمانانە شەش زمانی دانپێداندراوی نەتەوە یەکگرتووەکانن، کە هەر یەکێکیان ڕۆژێکی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە؛ دیاریکردنی هەر ڕۆژێکیش بۆ زمانێک مەبەست لێی بەرزکردنەوەی هۆشیاری مێژوویی و کلتوریە، وە لە هەمان کاتدا ئاشنابوونە بە دەستکەوتەکانی هەر یەک لەم زمانانە.

 

      هۆکاری دیاریکردنی ٢٣ی نیسان وەک ڕۆژی زمانی ئینگلیزی؟

 هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژە لەبەرئەوەیە کە باوەڕ وایە ساڵڕۆژی لە دایک بوون و مردنی شانۆنووس و شاعیری ئینگلیزی (ولیەم شکسپیر) بێت. جێگەی ئاماژەیە کە شکسپیر توانی خزمەتێکی بەرچاو بە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی بکات، وا کەریگەری مەزنی هەبوو لەسەر زمانی ئینگلیزی هاوچەرخ کە ئەمەش هۆکارە بۆ هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژە. زمانی ئینگلیزی لە سەدەی شازدە و حەڤدەدا چەندین گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی؛ لەبەر ئەوە شکسپیر بە خاوەنی هێنانە کایەی چەندین وشە و دەستەواژە دادەنرێ لەسەردەمی خۆیدا کە تا ئەم قۆناغەی ئێستای زمانی ئینگلیزیش بەکاردەهێنرێن، وەکو وشەکانی (gossip, fashionable, and lonely) هەروەها دەستەواژەکانی وەک (break the ice, all our yesterdays, faint-hearted and love is blind). ئایا دەتوانی مانای ئەمان هەڵبسەنگێنی؟

*بنچینەی زمانی ئینگلیزی

چیرۆکی زمانی ئینگلیزی لە سەدەی پێنجەمەوە دەستپێدەکات کاتێک هۆزە ئەڵمانیەکان سەڵتیکیان داگیرکرد و زمانەکەی خۆشیان لەگەڵ خۆیان برد بۆ وێ. پاشان جارێکی تر سکەندەناڤیەکان سەڵتیکیان داگیرکرد. لە ساڵی ١٠٦٦ ولیامی یەکەم لە ڕۆژی هاوچەری فەرنسا  بوو بە پاشا، فەڕەنسيى-نۆرمان بوو بە زمانی دادگا و چالاکیە فەرمیەکان. لە سەرەتادا خەڵکی لەیەکتری تێندەگەیشتن، لەبەرئەوەی چینی خوارەوە بەردەوام بوو لە بەکارهێنانی ئینگلیزی لە کاتێکدا چینی سەرەوە  بە فەرەنسی قسەی دەکرد، بەڵام وردەوردە زمانی فەڕەنسی کاریکردە سەر زمانی ئینگلیزی. بە نزیکەی لەسەدا (٤٥)ی هەموو وشەکانی زمانی ئینگلیزی لە بنەڕەتدا فەڕەنسین. لە سەردەمی شکسپیردا، ئینگلیزی هاوچەرخ پەرەی سەند، چاپکردن داهێننرا و خەڵکی پێویست بوو لەسەر سپێڵ و وشەکاری ڕاست ڕازی بن.

*بڵاوبوونەوەی زمانی ئینگلیزی

بڵاوبوونەوەی ئینگلیزی بە سەرانسەری جیهاندا مێژووییەکی ناشیرینی هەیە بەڵام ئێستای دەوڵەمەند و گەشە. لەماوەی وڵاتە دەگیرکەرەکانی ئەوروپادا، چەندین وڵاتی ئەوروپی پێشبڕکێیان دەکرد لەسەر فراوانکردنی ئیمپڕاتۆریەتیەکانیان لە نێوانیاندا بەریتانیا. ئەوان دەستیان کرد بە داگیرکردنی خاک و دزینی سەرچاوەییەکان لە سەرانسەری ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکا و ئۆسینیا. ئەو وڵاتانەی لەلایەن  بەریتانیا دەگیرکرابوون سەربەخۆیییان بەدەستهێنا لە ناوەڕاستی سەدەی بیستدا، پاشان ئینگلیزیان لە دامەزراوەکانیاندا کرد بە زمانی فەرمی. زۆرێک لە نوسەرە بە تواناکان لە شوێنە جیاوازییەکانی سەرانسەری ئەفریقا، ئاسیا و كەريبيەن دەستایانکرد بە نووسین بە زمانی ئینگلیزی و نووسینی چیرۆک لەسەر ئەو ستەمەی لێیانکراوە. خەڵکی لە سەرانسەری دنیادا ئینگلیزیان بەکاردەهێنا بۆ گفتوگۆکردن و نووسین سەبارەت بە داد، یەکسانی، ئازادی و چەمکی ناسنامەیان. ئەو جیاوازیانەی ئینگلیزی کە  بەهۆی مێژووی کۆچکردن و داگیرکاری دروست بوو  ئینگلیزی کردە زمانێکی جیهانی.

*ئینگلیزی وەک زمانێکی نودەوڵەتی

زیاتر لە ( ١.٧٥) ملیار کەس لە سەرانسەر دنیادا بە ئینگلیزی قسەدەکەن - واتا نزیکەی لە هەر چوار کەسێک کەسێک بە ئینگلیزی قسەدەکات لە سەرانسەری دنیادا. ئینگلیزی زیاتر لە بەینی دوو کەس بەکاردێت کە زمانی دایکیان جیاوازە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بەینی خۆیاندا. بۆ زۆرێک لە خەڵکی پێویستی گتوگۆکردن بە ئینگلیزی زۆر زیاتر و گرنگترە لەوەی کە وەک قسەکەرێکی ڕەسەن دەرکەون. لە ئەنجامی ئەمەدا بەکارهێنانی زمان گۆڕانکاری بەسەردادێت، بۆ نموونە، قسەکەرەکان لەوانەیە “a”  و “the” بەکارنەهێن لەبەردەم ناودا، یان لەوانەیە ناوی نەژمێراو کۆبکەنەوە و بڵن “informations”, “furnitures” یان “co-oporations”. ئایا ئەم گۆرانکاریانە هەڵەن؟ یان بەشێکن لە گەشەسەندنی سروشتی زمانی ئینگلیزی؟ زمانی ئینگلیزی نودەوڵەتی ئەو ئینگلیزییە کە بەکاردێت و پەرەیپێدەدرێت لەلایەن هەر تاکێک نەک تەنها قسەکەرە ڕەسەنەکان.

 

 

 

  سەرچاوەhttps://learnenglish.britishcouncil.org/magazine/english-language-day

وەرگێڕانی: ژیلیا ئەسکەندەر ئەحمەد

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین