پێش هەموو شتێک، لەوانەیە شەرم بکەیت یان ترسی سەر شانۆت هەبێت بەڵام 'شەرم' وشەیەکی ڕاست نیە. ئەگەر نەتوانی بەسەر شەرمنیدا زاڵ بیت ئەوە ڕێگە خۆش دەکەیت بۆ زیاتر بوونی ترس.
ـ ژمارەیەک ڕێنمای پێشنیارکراو بۆ زاڵبوون بە سەر شەرمدا لە کاتی پێشکەشکردنی سیمینار:
۱ـ بەشێوەیەکی تەواو بابەتەکەت ئامادەبکە و باشتروایە پێکهاتبێ لە هەموو شێوەکان.
۲ـ خۆڕاهێنان و کارپێکردن بە ناوەڕۆکی بابەتەکە.
۳ـ تۆمارکردنی بابەتەکە. تۆمارکردن و پاشان گوێ گرتن لێی ئەم پڕۆسەیە جارێک یا دووجار ئەنجامبدە تا ئەو کاتەی بە جوانی ئاشنا دەبیت بە ناوەڕۆکی بابەتەکە و ڕازی دەبیت لە شێوازی دەربڕینت.
٤ـ هەروەک پێشنیارکراوە ڕاهێنان زۆر پێویستە.
٥ـ سەردانی شوێنی پێشکەشکردنەکە بکە بەلایەنی کەمەوە ۳ جار.
٦ـ لەسەر شانۆ ڕاوەستە، لەبەردەم مایک، وا خۆت دەرخە کە بینەرەکانت لەبەردەمت دانیشتوون.
۷ـ ئەگەر گونجا هاوڕێکەت لەسەر شانۆ دابنێ بۆ پێشکەشکردنەکە. ئەگەر ئەوە ڕێگە پێدراو نەبوو، بۆ هەبوونی متمانەی زیاتر لەبەردەم هەرکەسێک بێت پێویستە ڕاهێنان لەسەر بابەتەکە بکەیت.
هەبوونی ئەو لە نزیک شوێنی پێشکەشکردنەکە، ئاکارت بەرز دەکاتەوە و زیاتر هانتدەدات و یارمەتیت دەدات لەبیرهێنانەوەی ئەو شتانەی کە ڕاهاتبووی لەبیریان بکەی بە درێژایی مەشقکردنەکە و هاوڕێکەت ڕاهاتبوو کە بیرت بخاتەوە.
۸ـ زەردەخەنە لەبیر مەکە، پێش پێشکەشکردنەکە، لەبەردەم ئاوێنە ڕاهێنان بکە و زەردەخەنە بکە ، وە زەردەخەنە بکە لەکاتی قسەکردن بە گاڵتەوە. دەستبکە بە پێشکەشکردنەکەت بە گەرمی و بە متمانەوە. بۆ نمونە، بەیانی باش، ئەم کاتەتان باش (لەهەر کاتێکی ڕۆژدا بێت).
٩ـ لەبیرت بێت کە هەرچی نوسراوە وەکو ناوەرۆک لەنێوان خۆت و کاغەزەکەت دایە، کەواتە ئەگەر شتێکت لەبیرکرد، پێویست ناکات لە دەڕبڕینەکانتدا دەری بخەی یاخود پیشانی بدەی. تەنها تێپەڕە و بچۆ سەر ڕستە یان بڕگەی دواتر. ئەگەر پێشکەشکردنەکەت بە پاوەرپۆینتە کەواتە هەر سڵایدێک پێویستە ببێتە بەڵگە بۆ ناوەرۆکی بابەتەکەت.
١٠ـ لە کۆتاییدا بڵێ سوپاس.
وەرگێڕانی: چرۆ عبدالواحید حمەعلی
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین