چواردە وشە درێژترینەكان لە زمانی ئینگلیزیدا

چاپکردن

 ئەم وتــارە دەربارەی هـەندێك لە وشە درێژترینـەكانی زمانی ئینگلیزیە کە ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە. نـەخێر، تۆ درێژترین وشـە لەم وتارەدا نادۆزیتەوە كە نزیکەی 57 لاپەڕە بێت، ئەم وشەیە ناوێكی كیمیاییە بۆ ئـەو پڕۆتـینـەی كــە لــە مـرۆڤدا دۆزراوەتــەوە بەکاردێ، نــاوی تــەواوی (٨١٩ ،١٨٩) پیتــی هەیـە.

حەزدەكـەی گـوێ‌ بـبیسـتی خوێندنەوەی ئـەو وشەیە بیـت؟  پیاوێک خوێندنەوەی ئەم وشەیەی لە  یوتوبدا داناوە، بەڵام هەندێك گەنمەشامی بتەقێنە پێش ئەوەی دەست بکەی بە گوێگرت! سەیرکردنی زیاتر لە سێ‌ کاتژمێر دەخایەنێ‌، ئەوە تەنیا كەمێك كورترە لە فیلمی (Gone with the Wild).

فەرهەنگەكان ناوی ئەو پرۆتینە و زۆرێک لە وشە درێژەكان لادەبەن. بەدڵنیایەوە، فەرهەنگەكان ئەو بۆشاییانەی کە هەیانە بۆ بەکارهێنانی وشەکان سنوردرە،  هەروەها تێكڕای خەڵکی لـەوانەیە پێویستیان نەبێت ناوە تەکنیکیەکانی مادە كیمیاییەكان بزانن. هێشتاش چەندین وشەی درێژ بوونی هەیە لە فەرهەنگەکاندا، باساتێك لە کاتمان بگرین بۆ زانینی هەندێک لەم وشانە.

١. Pneumonoultramicroscopicsilicovolcanoconiosis: (٤٥ پیتە) نەخۆشی سییە بەهۆی هەڵمژینی سلیکا یان تۆزی كوارتس تووشی مرۆڤ دەبێت.

٢. Pseudopseudohypoparathyroidism: (٣٠ پیتە) هاندەرە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی ناڕێکی لە خوێندا، بەڵام پەیوەندی نیە لەگەڵ ڕێژەی ناسروشتی كالسیۆم و فۆسفۆر لە خوێنـدا.

٣. Floccinaucinihilipilification: (٢٩ پیتە) هـەڵسـەنگانـدنـی هەندێ شتێک وەک ئەوەی نرخی نەبێ. بەشێوەێکی  گاڵتەئامێز وشـــەكــە هـەر خـۆشــی زۆر بـێ‌ بـەهایــە، وە هـەرگیز بەكار نایـەت جگـە لـە وەك نمـوونەیەك بۆ وشەی درێژ نەبێت.

٤. Antidisestablichmentarianism (٢٨ پیتە) لە بنەڕەتدا دژ بە هەڵوەشاندنەوەی كڵێسەی ئینگلتەرا بەکارهاتووە. بەڵام لە ئێستادا لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ هەر دژایەتیەك لە كێشانــەوەی پشتگیری حكومـەتی كڵێسـە یان ئاینی دیـــــــــــــاری كــــــــــراو.

٥. درێژترین وشە چیە کە تۆ دەیزانی؟ ئەگەر بە منداڵێ سەیری (Mary Poppins) کردبێ، لەوانەیە بە خێرایی بیر لــە (Supercalifragilisticexpialidocious) بكەیەوە (٣٤ پیتە) مــاری پۆپینـس ئەم وشەیەی بەکارهێناوە بەو مانایەی کە (كاتێك کە تۆ هیچت نەبێت بۆ وتن). ئەم وشەیە لە هەندێك فەرهەنگدا دەردەكەوێت بەڵام لە هەموویان نا.

٦. Incomprehensibilities وەك درێژترین وشە لە نەوەتەکاندا ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد (لەبەكارهێنانی باو). چەنــد جار ئەم زاراوە (21) پیتیەت بەكارهێناوە؟.

٧. Strengths تەنها (9) پیتی هەیــە، بەڵام هەمــوویان نەبزوێنن جگە لە یەك دانە نەبێت! ئەم وشەیە لە پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان  تۆمارکراوە. هەروەها یــەكێكەلە درێژترین وشــە یـەك بڕگەییەكان لە زمانی ئینگلیزیدا.

٨.  Euouae لە شەش پیت پێک دێت، بەڵام هــەموو پیتــەكان بزوێنن. دوو تۆ مـاری جیهانی گینــس هەڵـدەگرێت. درێژترین وشەیە لە زمانی ئینگلیزیدا کە تەنیا لە بزوێن پێك هاتبێت، هەروەها زۆرترین بزوێنی یەك لەدوای یەك هەیە. وە ئەگــەرپرسیاری ماناکەشی دەکەی، ئـەوە زاراوەیـەكی مۆسیقیە لەسەدەكانی نــاوەڕاسـتدا بەکارهاتووە.

٩ و ١٠ Unimaginatively  بزوێنی زۆری هەیە بـەگشتی (٨) پیتی بزوێن، ئەگـەر كۆتا (y) بژمێری. ڕێكی دەربارەی ئەم وشەیە ئەوەیە کە بزوێن و نەبزوێنەکان بە ڕێکوپێکی بە دوای یەکدا دێن. هەرچەندە ئەمە درێژترین وشە نیە بەهۆی بەدوایەک داهاتنی بزوێن و نەبزوێنەکان بە ڕێکی. هەرچی (Honorificabilitydinitatibus) درێژتینە (٢٧ پیتە).

١١. ئەگەر Tsktsk لە كەسێك بكەیت ئەوە تۆ ناڕازی بونی خۆت دەردەخەیت بەو دەنگە یان بە هەندێ‌ مانای تر. (Tsktsk) درێژترین وشەیە كە پێك نەهاتووە لە بزوێن.

١٢ و ١٣ مەبەست لە (Isograms) ئەم وشانەن كە پیتەكانیان دوو بارە نابنەوە. درێژترینیان (Uncopyrightable)  و (Subdermatoglyphic)ن. 

١٤. چواردەیەم وشە لـــــە لیستـــەكەمــانــدا باس لە ئارەزوی بەکارهێنانی وشە درێژەکان دەکات (Sesquipedalianism)، ئەگــەر ئەم تایبەتمەندیەت هەیە یان ئەگەر چێژ دەبینی لە بەکارهێنانی وشە درێژەکانی ناو ئەم وتارە لە گفتوگۆکانتدا، وە یان ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی ڕاستەقینەی وشەدرێژەکانی (sesquipedalian)،  ئەوە بەکارهێنانی ئەم وشانە شتێکی زۆر قورس نابێت جگە لە وشەی ناوی پڕۆتینەکە نەبێت کە لە (٨١٩ ،١٨٩) پیت پێکدێت......کە بە دڵنیایەوە هاوڕێیەکەت سێ کاتژمێر چاوەڕدەبێت تا تۆ وشەکە دەڵێیت!

 

 

 

سەرچاوە: https://www.grammarly.com/blog/14-of-the-longest-words-in-english/

وەرگێڕانی: نیشتیمان خدر

دەرچوی بەشی زمانی ئینگلیزی