رێگایەک بۆ هاندانی خوێندکارانی (ESL/EFL) و ئەوانی تر بۆ ئەوەی ببن بە کەسانی چالاک لە جیهاندا ئەوەیە که یارمەتیان بدەین بۆ ئەوەی بەئاگابن لە گرنگترین هەواڵ و رووداوەکان. هەروەها هەواڵە نوێیەکان دەکرێ ببن بە سەرچاوەیەک بۆ دروستکردنی حەزی خوێندنەوە، قسەکردن، گوێگرتن و نوسین لەگەڵ پێدانی هەلی باش بۆ بیرکردنەوە و ڕەخنە.
یەکەم هەنگاو لەم پرۆسەیەدا بریتیە لە دابینکردنی زانیاری ئاسان و بەردەستە بۆیان. ئەم لیستە بژاردەکان لە گرنگترین ماڵپەڕەکان و ڕووداو و هەواڵە تازەکان دەدات بە فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی.
ئەمانەی خوارەوە بژاردەکانن:
دەقێکی مانگانە و پوختەی ڕیکۆردێکی دەنگی چوار لە چیرۆکی ھەواڵەکان دەگرێتە خۆ لەگەڵ ڕاهێنانی (پڕکردنەوەی بۆشایی) بە شێوەی ئۆنلاین.
ئەم بەشە گرنگترین چیرۆک و هەواڵەکانی گرتۆتە خۆ بەشێوەی دە ق و ڕیکۆردی دەنگی بۆ وچەندین جار لە هەفتە یەکدا. وێڕای ئەوەش, چالاکی زۆر و پلانی وانەی زۆر باشی هەیە کە دەتوانرێت چاپبکرێن.
بە دەستە خوشکی Breaking News English دادەنرێت که تەنانەت پێدەچێت سەرچاوەی زۆر ئاسان و بەردەستی زیاتری هەبێ بۆ خوێندکاران.
ئەمه جۆرێکە لە وەشانی BBC News و بۆ کەسانی گەنجتر دروستکراوە. بەرنامەکان، نوسینەکان، هەڵبژاردنی چیرۆکەکانی زۆر سەرنجڕاکێشن.
سایتەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دروستکراوە که دەقەکان وێنە و تۆماری دەنگیان لەگەڵدایە.
ئەمانەش چەند بژاردەیەکی ترن:
Learning English Voice of America
Newsela Provides “Leveled” News Articles & Quizzes
50 Ways to Teach With Current Events
Three Teacher-Tested Ways to Encourage Your Students to Follow Current Events This School Year
Al Jazeera Has Great Audio Reading Of Text Feature On Its News Site
News in Levels چەند ئاستێکی جیاواز له هەمان بابەتی هەواڵەکان دابین دەکات و دەقەکە تۆماری دەنگی لەگەڵدایە، وێبسایتەکە بەروونی جەخت دەخاتە سەر فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی، وێنەیەکی بەنزمترین ئاست بە وشەوە ڕونکردۆتەوە، هەروەها تۆماری دەنگیشی هەیە. بەداخەوە، ئەم ماڵپەڕە چالاکی دوولایەنەی نیە کە خوێند کاران بتوانن بیکەن، بەڵام پێدەچێت نەتونرێت هەمووشتێکت هەبێت.
The New York Times تايبەندمەندییەکی نوێی زیادکردووە کە پێی دەگوترێ (Times Minute)، کە ڤیدیۆیەکی یەک خولەکیە کە بە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە لەماوەی گرنگترین چیڕۆک و هەواڵەکانی ڕۆژ. کە دەتوانیت بە کرتەکردن ئەرشیفەکە بدۆزیتەوە. خۆشبەختانە، بە پێچەوانەی زۆربەی ڤیدیۆ هاوشێوەکان تر، بەخێرایی قسەناکەن. بۆیە دەتوانرێت ئاسان بەردەست بێت بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی، بۆیە زیاد دەکرێت بۆ باشترین ماڵپەڕەکانی هەواڵ و ڕووداوە تازەکان بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی.
کرتە بکە بۆ کردنەوەی نمونەیەک.
سەرچاوە: http://larryferlazzo.edublogs.org/
وەرگێڕانی: کاڵێ خدر احمد
دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی