بۆچی گرنگە فێری ئینگلیزی ببین؟

چاپکردن

هۆکاری زۆرهەن بۆ ئەوەی کە بڵێین فێربونی زمانێکی نوێ بیرۆکەیەکی باشە. دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەگەڵ خەڵکی نوێدا گفتوگۆ بکەیت. یارمەتیت دەدات لەوەی کە شتەکان لە دیدی جیاوازەوە ببینیت، هەروەها باشتر لە کەلتورێکی گەلانی تر تێبگەیت. یارمەتیدەرت دەبێت لەوەی کە ببیتە گوێگرێکی باش. تەنانەت سودی تەندروستیشی هەیە، هەروەکو توێژینەوەکانیش دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی کە بە دوو زمان یاخود زیاتر قسەدەکەن زۆر مێشکیان چالاکترە لەژیاندا لە کەسانی تر. ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی فێری هەرزمانێک بین، بەڵام دەزانی کە هێشتا (٦،٥٠٠) شەش هەزار و پێنج سەد زمان لە جیهاندا هەیە کە لە سەردەمی ئەمڕۆ قسەی پێدەکرێت؟ لەگەڵ ئەو هەموو ڕێژە زۆرەی زمانانەدا بۆچی ئینگلیزی هەڵدەبژێردرێت؟
 پێنج هۆکاری گرنگ هەن کە فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەتوانێت ژیانت بەرەوپێش ببات.

*زمانی فەرمی (٥٣ ) پەنجا و سێ وڵاتە
(٤٠٠) چوارسەد ملیۆن کەس لەجیهاندا بە ئینگلیزی قسەدەکەن کە زمانی یەکەمیانە. هەرئەوەش نا، بەڵکو زمانی ئینگلیزی لە لیستی یەکەمدایە وەک زمانێکی فەرمی لە زیاتر لە چارەگێکی وڵاتانی جیهاندا.
تەنها بەباشتر کردنی ئینگلیزیەکەت دەتوانی گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر خەڵکی نوێدا بکەیت.
*فراوانترین زمانی قسەکردنە لە جیهاندا
ئینگلیزی زمانی دووەمی تەواوی جیهانە، لەکاتێکدا کە زمانی چینی و ئیسپانی بەگشتی زمانی دایکن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی، بەڵام بەشێکی زۆری خەڵکی هەولدەدەن تۆزێک ئینگلیزی فێربن دوای زمانی دایکیان. لەڕاستیدا لە پێنج کەس کەسێکیان لەسەر ئەم هەسارەیە دەواتنێت بە ئینگلیزی قسەبکات یاخود بەلایەنی کەم تۆزێکی تێدەگات. ئەمە وادەکات ئینگلیزی بەیەکێک لەهەرە زمانە بەسودەکان دابنرێت کە دەتوانیت فێریبیت. وێڕای ئەوەی کە ناتوانیت فێری هەر (٦،٥٠٠) زمانەکە ببیت لە جیهاندا. بەڵام بەلایەنی کەم دەتوانی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا بکەیت لە وڵاتە جیاوازەکاندا کە بە زمانی ئینگلیزی قسەدەکەن.
*یارمەتیت دەدات لەدەستکەوتنی ئیشێکی باشتر
کۆمپانیاکان زیاتر بە جیهانی دەبن، وە زانینی ئینگلیزیش بەکارامەیێکی گرنگ دادەنرێت لەزۆربەی ئیشەکاندا. هەندێک لە ڕێخراوەکان لە ئیستادا زۆربەی مامەڵە بازرگانیەکانیان بە ئینگلیزی ئەنجام دەدەن، گرنگ نیە کە لەهەر جێگایەکی جیهان بن. ئەگەر دەتەوێت دەرفەتی باش و پارەیەکی زۆرت دەست بکەوێت ئەوا فێربونی ئینگلیزی باشترین بیرۆکەیە.
*گەشت کردن ئاسانتردەکات
هەروەکو پێشتر باسمان کرد، ئینگلیزی زمانی دووەمی جیهانە، ئەوەش مانای ئەوەیە کە فێربونی ئینگلیزی گەشتەکەت ئاسانتردەکات کە بۆ هەرکوێیەک بتەوێت بچیت.
بۆنمونە ئاگاداریەکانی فڕۆکە، خشتەی هات و چونی شەمەندەفەر، زانیاریەکانی فریاکەوتن و هیماکانی سەرشەقام زۆربەیان وەرگێڕدراونە سەرزمانی ئینگلیزی، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە ئەلف و بیی جیاواز بەکاردەهێنن. هەروەها، تەنانەت ئەگەر گەشتیاری تریش یاخود خەڵکی ئەو ناوچەیە نەدۆزیەوە کە بەهامان زمانی تۆ قسەدەکەن، بەتەواوی گەرەنتی ئەوەت هەیە کە کەسێک بدۆزیتەوە کە تۆزێک لە ئینگلیزی تێبگات.
*زمانی ڕاگەیاندنە
زۆربەی ناوەڕۆکەکان لە ئینتەرنێتدا بە ئینگلیزی نوسراون، زۆربەی سەرچاوە هەواڵیەکان لە تەلەڤیزیۆن، ڕۆژنامە، گۆڤار و ڕادیۆکان بە ئینگلیزی بەرهەمدەهێنرێن. هەندێک لەو فلیمانەی حەزت لێیە، بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیەکان و گۆرانی پۆپ بە زمانی ئینگلیزین. بچیت بۆ هەر فێستیڤاڵێکی فیلمی نێودەوڵەتی لە جیهاندا دەبینی کە یان هەموو فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزین یاخود ژێرنوسی ئینگلیزیان هەیە. ئینگلیزی زمانی جیهانی ڕاگەیاندن و هونەر و هیترە. ئەگەر دەتەوێت زۆرترین پەیوەندیت هەبێت بەبێ پشتبەستن بە وەرگێران، ئینگلیزی بەهێزترین زمانە کە دەتوانیت ئەمڕۆ دەست بە فێربوونی بکەیت.

 

 

سەرچاوە: www.eurocentres.com

وەرگێڕانی: مەشخەڵ علی محمد

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین