چۆن ئينگلیزی بوو بە زمانێکی جیهانی؟

چاپکردن

خەڵکی زۆر جار دەربارەی ئینگلیزی دەدوێن وەکو زمانێکی جیهانی یان ئەو زمانەی کە لە نێوان خۆیاندا قسەی پێ دەکەن بەڵام زمانی یەکەمی خۆیان نیە. زیاتر لە (٣٥٠) سێ سەد و پەنجا ملیۆن کەس لە جیهاندا بە ئینگلیزی قسەدەکەن وەکو زمانی یەکەمیان، وە زیاتر لە (٤٣٠) چوار سەد و سی ملیۆن کەس بەم زمانە قسەدەکەن وەکو زمانی دوەمیان. لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا قسەپێکەری زمانی ئینگلیزی هەیە.

 کەواتە بۆچی ئینگلیزی ئەوەندە ناسراوە؟

 بۆچی بۆتە زمانێکی جیهانی؟

 خەڵکی زۆر جار وەک زمانێکی جیهانی ناوی ئینگلیزی دەهێنن لە بازرگانیدا، وە ئەمەش زۆر راستە، چونکە ساڵ لە دوای ساڵ بازرگانی نێودەوڵەتی فراوان دەبێت و وڵاتی نوێ ئەم زمانە بۆ مەبەستی پەیوەندی بازرگانی بەکاردێنن. زۆربەی پڕۆگڕامەکانی کارگێڕی بازرگانی بە زمانی ئینگلیزی دەوترێنەوە، بۆیە ئینگلیزییەکی باش دەتوانێت لە پێگەیەک داتبنێت بۆ وەرگرتنی باشترین ڕاهێنان و بڕوانامە. زۆربەی ئەو کۆمپانیانە کە لە فرەنەتەوە پێکدێن داوای ئاستێکی باشی ئینگلیزی لە فەرمانبەران دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ئاست و پلەیەک کە ببن بە کۆمپانیایەکی بەرز و پێشکەوتوو، بۆیە خەڵکی زیاتر فێری ئینگلیزی دەبن. تەنانەت ئەگەر ویست و خواستی تۆ لە  زانست و دەرمانسازی خۆی ببینێتەوە، ئەوا تۆ ناتوانیت گوێ بە ئینگلیزی نەدەیت و پشتگوێی بخەیت.

ئاشکرایە کە زۆربەی دەستەواژە تەکنیکیەکان لە وشە ئینگلیزیەکانەوە سەرچاوە دەگرن، هەروەها ئەگەر تۆ بتەوێ لە بارەی دوایین پێشکەوتنەکان و دەستکەوتەکانی سەرانسەری جیهان بزانیت، ئەوا دەتوانیت سەبارەت بە ئەوان لەو ڕۆژنامە و ڕاپۆرتی توێژینەوانە بخوێنیتەوە کە بە ئینگلیزی چاپکراون. گرنگ نییە ئەو زانایانەی کە ئەمانەیان نوسیوە خەڵکی چینن یان نەرویج.  هەروەها ئەگەر لە گفتوگۆی ئینگلیزی باش بیت دەتوانیت دیدار سازبکەیت و ببیتە بەشداربوویەکی گرینگ بیت لە کۆنفرانس و سیمینارکاندا. هەروەها ئینگلیزی دەرگاکانی جیهانی ئەکادیمی دەکاتەوە.

بێگومان ئەگەر باشترین پڕۆگرام لە بوارەکەی تۆ دا لە وڵاتێک کە زمانی سەرەکی ئینگلیزی بێت، ئەوا ئینگلیزی هەلی ئەوەت پێ دەدات کە لە ڕێی تواناسازیەوە بخوێنیت. زانکۆکانی ڕۆژئاوا زۆر سەرنجی تواناسازان و خوێندکاران و پڕۆفیسۆران لە تەواوی جیهاندا ڕادەکێشن بە لای خۆیاندا، وە زمانی کارکردنیان ئینگلیزییە. هەروەها خوێندن و فێرکردن، وە ئامادە بوون لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان و بڵاوکردنەوە لە ڕۆژنامە بیانییەکاندا هەندێک لەو هەنگاوە سەرەکییەکانن بۆ سەرکەوتن لە ئەکادیمیا. بۆ قسە کردن لەو کۆنفرانسانە و بڵاوکردنەوە لەو ڕۆژنامانەدا ئینگلیزییەکی نایاب زۆر پێویستە. ڕۆژنامەنوسان و نوسەران لە سەرانسەری جیهاندا  زانیاری باش لەسەر زمان دەست دەخەن بۆئەوەی وردە وردە  سود بە کارامەیان بگەیەنێت. تەنانەت ئەگەر تۆ وتارەکانت بە زمانی خۆت بنوسیت و چاوپێکەوتنەکانت بە زمانی خۆت بکەیت، لەگەڵ ئینگلیزییەکی باش تۆ دەتوانیت بابەتی پێویستت دەستبکەوێت لە ڕێگەی هێڵی خزمەتگوزاریە نێودەوڵەتیەکان و توێژینەوە و ڕۆژنامەکان لە سەرانسەری جیهاندا. دەتوانیت چاوپێکەوتن لەگەڵ بازرگانە بیانیەکان بکەیت، تەنانەت دیبلۆماتکارەکان ڕەنگە بنێردرێن بۆ وڵاتانی دەرەوە بۆ دەستخستنی هەواڵ و زانیاری.

لە ڕاستیدا، توانایەکی باش لە ئینگلیزی مانای وایە تۆ پشت بە وەرگێڕ نابەستیت و دەتوانیت خێراتر و گونجاوتر کاربکەیت لەگەڵ سەرچاوەی زانیاریە ئینگلیزیەکان. ئەگەر ڕێبەری گەشتیارانت پێویست بێت لە گەشتدا، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئینگلیزی زۆر پێویستە. وەکو زمانی نێودەوڵەتی هێڵی ئاسمانی، فڕۆکەوانەکان و دەستەی ناوفڕۆکە پێویستە  لەسەریان کە بە ئینگلیزی قسە بکەن.

ئەگەر تۆ تەنانەت ئامادەش نەبیت بۆ ئەوەی گەشتی ئاسمانی ئەنجام بدەیت، ئەوا قسە کردن بە ئینگلیزی ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە تۆ توانای ئەوەت هەیە گفتوگۆ لەگەڵ کڕیار و کۆمپانیا و بازرگان و وەبەرهێنەراندا بکەیت لەسەرانسەری دونیادا. کەواتە، چ شتێک تۆ لە فێربونی ئەم زمانە نێودەوڵەتیە دەوەستێنێت؟ لەگەڵ هەموو ئەو سەرچاوانەی بەردەستن  لەسەر ئینتەرنێت و قسەپێکەری زمانی ئینگلیزی زۆر هەیە لە جیهاندا بۆ ئەوەی ڕاهێنانیان لەگەڵ بکەیت، هەرگیز کاتێکی باشتر لە ئێستا نابێت بۆ دەستپێکردن بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی. ئێستا پەرتوکێک هەڵبگرە و چەند وشەیەک فێر ببە، یان تەنانەت ئەمڕۆ دەست بە کۆرسێک بکە و یەکەم هەنگاوت بنێ بەرەو بوون بە یەکێک لەو ( ٨٠٠) هەشت سەد ملیۆنە کەسەی کە قسەپێکەری زمانی ئینگلیزین لە جیهاندا. 

سەرچاوە: https://englishlive.ef.com/en-us/  

وەرگێڕانی: ژیلان  سابیر محمد

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین