چۆن وتارێک دەنوسی بۆ تاقیکردنەوەی ئەکادیمی ئایەڵتس

چاپکردن ئیمەیڵ

 

بەشی "نوسین" لە تاقیکردنەوەی ئەکادیمی ئایەڵتس بە بەراورد بە هەر چوار بەشەکانی تری تاقیکردنەوەکە بە سەخترین بەش دادەنرێت.

 بۆ نوسین پێویستە دوو ئەرک ئەنجام بدرێت.

 

یەکەم شت کەسی بەشداربوو  پێویستە ئەنجامیدات بریتیە لە کۆکردنەوی هەندێ زانیاری لەسەر نوسینی ئەکادیمی لە ئینتەرنێت، و پەیرەوی ئەو ڕێنمایانە بکات کە دەربارەی چۆنیەتی نوسینی وتارەکەی کە لە لایەن تاقیکارەکانەوە پێی دەدرێت، چونکە ئەوە بەهرەیەک نیە کە بتوانرێت بەبێ یارمەتی کەسانی پسپۆر  پەرەی پێ بدرێت. چونکە جگە لە نوسینی وتار بەشێوازێکی دروست پاڵێوراو  دەبێت بزانێت کە چۆن ڕستە ئاڵۆزەکان بەبێ هەڵەکردن دەنوسێت، چۆن وشەکان ڕێکدەخات. ئەوەش بە پێشخستن و شارەزابونی ڕێزمانی دەکرێت. دوای ئەوە نوسینی ووتارەکە دەچێتە قۆناغی دووەم کە بەشداربوو  نابێت کەمتر 250 وشە بنوسێت بە کەمترین هەڵەی ڕێنوسی بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی باش.

بۆیە بەشداربوو پێویستە ڕەچاوی ئەو خاڵانە بکات بۆ نوسینی ووتارەکەی:

 ۱- واباشە پاڵێوڕاو بە لایەنی کەمەوە پەرتوکێکی "نوسینی وتاری ستاندارد بەرزی" خوێندبێتەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری کە چۆن وتارێکی باش و کامڵ بنوسێت.

۲- بەشداربوو پێویستە پەیڕەوی پێکهاتەی وتارەکە بکات کە پەیوەست بێت بە نوسینی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس.

۳- بەشداربووی تاقیکردنەوەکە  دەبێت بە باشی ئاگاداری ئەو ڕاستیە بێت کە هەموو ئەو کاتەکەی بۆ نوسین و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی وتارەکە هەیەتی بریتیە لە (چل خولەک) و زیاتر نا.

٤- دوای وەرگرتنی مۆڵەت بۆ کردنەوەی پرسیارەکان، دەبێت لە ماوەی کەمتر لە (پێنج خولەک)دا زۆر بە خێرایی پرسیارەکان بخوێنێتەوە بۆ بیرکردنەوە لەنوسینی ووتارەکە.

٥- ئەو ووتارەی لە لایەن پاڵێوراوان دەنوسرێت مەرجە لە سێ بەشی سەرەکی پێک بێت کە بریتین لە پێشەکی (introduction) ، داڕشتە  (body )، دەرئەنجام (conclusion) .

٦- بەشی (پێشەکی) پێویستە زۆر کورت و پوخت بێت و وەسفکەری هەموو وتارەکە بێت، بە کورتی نیشانی بدات بابەتی وتارەکە چیە، باس لەچی دەکات؟.

۷- بەشی (داڕشته) نابێت لە دوو پەڕەگراف زیاتر بێت، وە هەریەکێک لە پەڕەگرافەکان دەبێت بیرۆکەی سەرەکی خۆی هەبێت لەگەڵ چەند ڕستەیەک کە پشگیری بیرۆکە سەرەکییەکە بکەن.

٨-  هەروەها بابەتی وتار دەبێت دوو ڕای دژ بەیەکی تێدابێت ڕایەک پشتگیری بکات و ئەوەی تر دژی بێت وەک (سوود و زیانەکانی)ی بابەتێک ، واتا بەشداربوو دەبێت سوودەکانی بابەتەکە لە پەڕەگرافێک وزیانەکانی لە پەڕەگرافێکی تر بنوسێت. هەروەها لە بەکارهێنانی ڕستەی ئاڵۆز دەبێت زۆر روون و ڕەوان بێت.

۹- بەشی دەئەنجام (conclusion) نابێت لە دوو  یا سێ ڕستە زیاتر بێت، وە لەو بەشەدا پاڵێوراو باشترین بیرۆکەی خۆی دەخاتە ڕو، واتا لایەنی باش و خراپی بابەتەکە بە پێی بیرکردنەوەی خۆی پێشکەش دەکات.

۱۰- بەگشتی، بابەتی وتارەکە دەپرسێت کە {ئایا تۆ ڕازیت یاخود ناڕازیت؟} یان داوادەکات کە سوود و زیانەکان و هۆکار و کاریگەریەکانی بابەتەکە چین؟

بۆیە بەشداربوو دەبێت ئامادەگییەکی باشی هەبێت بۆ نوسینی هەموو جۆرە وتارێک.

۱۱- بەشداربووی تاقیکردنەوەکە دەبێت بە گرنگیەوە سەیری ئەو ووتارە بکات کە دەینوسێت، چونکە نمرەی لەسەر هەژمار دەکرێت. دەبێت وڵامی داواکارییەکان لەناو ووتارەکە ڕەنگ بداتەوە، وتارەکە ڕون و ڕەوان و مانا بەخش بێت، بەشەکانی پەیوەست بن بەیەکتری، وە لە ڕووی ڕێـزمانیەوە یەک پەیڕەو بێت، بۆیە پشتگوێ خستنی ئەو خاڵانە دەکرێت بە ڕێژەی ۲۵% نمرەکەت لەدەست بدەی.

۱۲-  درێژەدان بە سەرجەم پێوانـە و بنچینە و داواکارییەکان لە نوسینی وتارێک بە زمانێکی بیانی بە هەموو کەس ناکرێت، چونکە پێویستی بە وورد و درشتی و کاتێکی زۆر هەیە، هەروەها پێویستی بە یارمەتی پسپۆڕانیش هەیە.

۱۳- هەرچەندە پاڵێوراو داوای لێدەکرێت کە نابێت وتارەکەی لە ۲٥۰ وشە کەمتر بێت، لێرەدا مەبەستێکی شارەوە هەیە کە مانای ئەوە نیە ئازادە لەوەی چەند زیاتر بیەوێت دەتوانێت بنوسێت، بەڵکو نابێت لە ۲۷۰_۲٨۰ وشە تێپەڕ بکات، واتا ئەگەر {٥۰} وشە زیاتر بنوسێت دەبێتە هۆی ئەوەی نمرەی کەمتر وەردەگرێت.

۱٤- لەسەر کەسی بەشداربوو پێویستە ڕێک ئەوە وڵام بداتەوە کە داوای لێکراوە، بۆنمونە (سەیرکردنی TV بۆماوەیەکی زۆر لەچەندین ڕووەوە بۆ منداڵان زیانبەخشە)، تۆ لەگەڵ ئەوەی یان نا؟ لێرەدا کاندیدەکە داوای ئەوەی لێکراوە کە وتارێک بنوسێت کە ئایا سەیرکردنی TVبۆ منداڵان زیانبەخشه یان نا.  بەڵام گەر بچیت بەشێوەیەکی گشتی باسی زیانەکانی سەیرکردنی TV بکەی بۆ ماوەیەکی درێژ، وە ئەو بەشە پشتگوێ بخەی کە دەڵێت بۆ منداڵان ڵە چەندین ڕووەوە زیانی هەیە، ئەوا بە دڵنیایەوە نمرە لە دەست دەدەی .

۱٥- ڕێگەپێدڕاونیە کە بچیت پرسیارەکە وەکو خۆی کۆپی بکەیت و لە وەڵامدا بینووسیتەوە بەبێ هیچ گۆڕانکاریەک.

۱٦- دەبێت زۆر باش بزانێت کە چۆن بیرۆکە و ڕستەکان بەیەکەوە دەبەستیتەوە و پەیوەستیان دەکەی بەیەکتری.

۱۷- بەیەکەوە بەستنەوەی پەڕەگرافەکان بەباشی شتێکی گرنگە و دەبێت بە کێشە و بەربەست لەبەردەم کاندیدان و لەسەر ئەوە  نمرە لەدەست دەدەن.

۱٨- لە کاتێکدا سەرچاوەی زمانەوانی شتێکە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت، پاڵێوراو پێویست ناکات زۆر وشەی قورس و زۆر دەگمەن بنوسێت، ئەوە بەدڵنیاییەوە سەرەنجی تاقیکارەکە ڕاناکێشێت، ئەگەر لە جێگەی وشەی "Repeated" وشەی "Ingeminated" بنوسی ناتوانی پێشبینی هێنانی نمرەی زیاتر بکەی، چونکە دەتوانین بڵێین وشەیەکی نەناسراوت بەکارهێناوە.  ‎

۱۹- دووبارە بەکارهێنانەوەی هەمان وشە بە بەردەوامی شتێکی خوازراو نیە، باشتر وایە هەوڵی بەکارهێنانی هاو واتاکانی بــدەی، ئەوەش لەڕوی وشەکاریەوە سەرەنجی تاقیکار ڕادەکێشێت.

۲۰- لەبیرت بێت کە دەبێت رستەی تەواو بەکاربهێنی، ئەگەر نەتتوانی ئەوە بکەی لە کاتێکدا لەسەرتە ڕستەی تەواو بنوسی ، ئەوا لەم بارەشدا نمرەت لێ دەڕوات.

دەکرێت هێشتا خاڵی زیاتریش هەبن پەیوەست بە نوسینی وتارەکەت، بەڵام ئەو خاڵانەی سەرەوە کڕۆکی سەرکەوتنن بۆ نوسینی وتارێکی باش لە تاقیکردنەوەی ئایڵتس، پێویست ناکات زیاتر درێژەی پێ بدەین، دەتوانیت هەموو وتارێک بنوسیت لە تاقیکردنەوەکەدا، ئەگەر ئامادەگییەکی باشت هەبێت و یارمەتی لە کەسانی بە ئەزموون وەربگریت یان ڕەچاوی داواکارییەکان بکەی، هەروەها پەرتوکی تایبەت بە نوسینی وتار بخوێنیتەوە.

ئامانجی سەرەکی لە داواکردنی نوسینی وتار لە تاقیکردنەوەی ئایڵتس بۆ هەڵسەنگاندی توانای بەشداربووە لە زمانی ئینگلیزی، ڕێکخستن و وشەسازی و توانای دەربڕینی بیرۆکەیە بە شێوەیەکی ڕون، وە پیشاندانی بەهرەی نوسینیەتی. بۆیە چەندە بە توانا بیت لە نوسینی وتارەکە ئەوەندە کاریگەری لەسەر نمرەکەت درووست دەکات، چونکە ئەوپەڕی لێهاتوی و کارامەی نوسینی ئینگلیزیت لە وتارەکە تاقی دەکرێتەوە.

 

 

 

سەرچاوە: http://eslarticle.com/

وەرگێڕانی: ڕوخسار حمد عبداللە

خوێندکاری قۆناغی چواری زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین