زۆربەی خوێندكارەكان بەشداری دەكەن لە فێربوونی ئینگلیزی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ ئەوەی بتوانن ئینگلیزیەكەیان باشتربێت و بەگەشبینیەوە تاقیكردنەوەكەیان بكەن بۆ پیشاندانی ئاستی خۆیان لەزمانی ئینگلیزی. بەڵام بڕیاردان لە هەڵبژاردنی یەكێك لەم دوو تاقیكردنەوەیە دەكرێ قورس بێت (TOEFL) یان (IELTS) ؟ هەردوو تاقیكردنەوەكە (٤) بەش لەخۆ دەگرن: خوێندنەوە، نوسین، قسەكردن و گوێگرتن.
ئەمانەی خوارەوە كۆمەڵێك وەڵامن بۆ زۆرترین پرسیارە باوەكانی خوێندكاران كە ڕەنگە هەیانبێت و ئەم بابەتە یارمەتی دەردەبێت لە بڕیاردان لە لەسەر ئەوەی کە كام تاقیكردنەوە گونجاوە بۆ تۆ.
*كامیان ئاسانترە؟
ئەوە پرسیارێكی زۆر باوە كە دەكرێت، وەڵامەكە ئەوەیە كە هیچیان ئاسان نین هەردوو تاقیكرنەوەكە وەکو یەک قورسن بەڵام هەڵبژاردنی گونجاوترینیان لەوانەیە خوێندنەكەت ئاسانتر بكات.
*كام زانكۆیە سەیری ئەنجامەكەی دەكات؟
دەكرێت ئەوە یەكێك بێت لە گرنگترین هۆكارەكان بۆ تۆ كاتێك یەكێكیان هەڵدەبژێری. ئەگەر دەتەوێ لە ئەوروپا بخوێنی (IELTS) هەڵبژێرە چونكە زانكۆكان دەیانەوێ ئەنجامی (IELTS) بزانن. ئەگەر دەتوێ لە باكووری ئەمریكا بخوێنی ئەوا (TOEFL ) هەڵبژێرە چونكە زانكۆكانی ئەوێ پشت بەو تاقیكردنەوەیە دەبەستن.
*بەكام شێوەزاری ئینگلیزی قسەدەكەی, ئەمریكی یان بەریتانی؟
لەوانەیە پێویستت بەبیكردنەوە بێت بەرلەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیەوە. ئەگەر سەیری فیلمە سینەمایەکانی هۆڵیوود دەكەی ئەوا تۆ گوێ لەئینگلیزی ئەمریكی دەگریت. ئەگەریش دڵنیا نیت لە وەڵامەكەت ئەوا سەیری هەندێك لەو وشانە بكە كەجیاوازن لە نێوان ئینگلیزی ئەمریكی و بەریتانی بۆنمونە (LIFT-ELEVATOR)بزانە كامیان زیاتر بەكاردێنیت. ئەگەر زیاتر بەریتانی قسەدەكەی ئەوە ڕەچاوی (IELTS) بكە، بەلام ئەگەر ئەمریكی زیاتر بەكاردێنی ئەوا ڕەچاوی (TOEFL ) بكە.
*ئایا دەتوانین بەخێرای بنوسین؟
لەوانەیە ئەوە پرسیارێك نەبێت كە هەموو كەس بیری لێبكاتەوە بەڵام هەست دەكەم وەك ئەوانی تر گرنگە. بەشی نوسینی تاقیكردنەوەی (TOEFL ) داوات لێدەكات وتارێك بنووسیت بەشێوەی ئۆنلاین بەڵام ئەگەر باشنیت لەنووسین یان ئاسوودە نەبیت لە نوسین بەم شێوەیە ئەوا باشتر وایە (IELTS) بكەی چونكە هەمووی بەدەست نوسینە.
*بۆ ماوەی چەند دەتوانیت لە تاقیكردنەوە دابنیشیت؟
زۆربەی خوێندكارەكان كێشەیان هەیە لە دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لەكاتی تاقیكردنەوەدا ئەوەش خاڵێكی ترە كە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت لە هەڵبژاردنی تاقیكردنەوەكە. تاقیكردنەوەی (TOEFL ) چوار كاتژمێر و نیوە و (IELTS) دوو كاتژمێر و چل و پێنج خولەكە. هەر بۆیە ئەگەر دەتەوێ تاقیكردنەوەی (TOEFL ) بكەی ئەوە دەبێت ئامادەبیت بۆ ماوەیەكی زۆر لە تاقیكردنەوە دابنیشیت.
*ئەگەر تۆ تاقیكردنەوەی (TOEFL) یان (IELTS) -ت ئەنجامداوە ئەوا پێم بڵێ ڕات چیبوو لەسەری, ئایا قورس بوو؟ ئایا حەزت دەكرد تاقیكردنەوەی ترت ئەنجام دابا؟ بیروبۆچونەكانی خۆتم پێبڵێ دەربارەی تاقیكرنەوەكە...
سەرچاوە: https://englishlive.ef.com/blog/
وەڕگێڕانی: دیلمان ابراهیم وەتمان
دەرچووی بەشی ئینگلیزی