ڕەنگە تۆ پێشتر تاقیکردنەوەی ئایڵتست کردبێت و دەتەوێت نمرەکەت بەرز بکەیتەوە. یاخود ڕەنگە تێبینیت کردبێت لەکاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانی ئامادەکاری تاقیکردنەوەکە کۆنمرەت بەهۆی کەمی نمرەی بەشی گوێگرتن نزم بۆتەوە.
لەئەنجامدا، هاوشێوەی بەشەکانی تر لە تاقیکردنەوەی ئایەڵتس بەشی گوێگرتن نمرەکەی لە نێوان ١-٩ دایە ( لە ئاستی بەکارنەهێن (Non-User) بۆ ئاستی شارەزا (Expert)). هەروەها نمرەی بەشی گوێگرتن لەگەڵ سێ بەشەکەی تر(خوێندنەوە، نوسین، قسەکردن) ئەژماردەکرێت بۆ دەستکەوتنی نمرەی کۆتایی، کە ڕەنگە ژمارەی تەواو بێت وەکو(٧، ٨، ٩) یان ژمارەی تەواو و نیوە وەکو ( ٨,٥ ، ٧,٥ ، ٦,٥).
نمرەی گوێگرتن لە تاقیکردنەوەی ئایەڵتس:
هاوشێوەی بەشەکانی تری تاقیکردنەوەکە، نمرەی بەشی گوێگرتنیش بەم شێوەیەیە:
ئاستی کارامەیی | نمرەی ئایەڵتس |
شارەزا Expert | 9 |
زۆرباش Very good | 8 |
باش Good | 7 |
بەتوانا Competent | 6 |
ناوەند Modest | 5 |
سنوردار Limited | 4 |
زۆرسنوردارVery limited | 3 |
پچڕ پچڕ Intermittent | 2 |
بەکارنەهێن Non-user | 1 |
کەواتە ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو کاسانەی ڕوبەرووی ئاستەنگ دەبیتەوە لە بەشی گوێگرتنی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس و لە هەمان کاتدا دەتەوێت کۆنمرەت بەرزبکەیتەوە، ئەوا پێویستە چوستیت زیاد بکەیت. بۆ ئەم مەبەستەش لێرەدا چەند پێشنار و سەرنجێک دەخەینەڕوو بۆ باشترکردن و بەرزکردنەوەی نمرەی بەشی گوێگرتن. تەنها یەک دەقیقە لە کاتت ببەخشە بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە تاوەکو چەند ڕێنماییەکی بەسود فێرببیت!
١- هەوڵبدە ئاشنابیت بە پرسیارەکان و نمرە دانان
سەرەتا و پێش هەموو شتێک، پێویستە زانیاریە سەرەتاییەکان دەربارەی تاقیکردنەوەکە بزانیت چونکە ئەوە یارمەتیت دەدات لەوەى بزانیت چۆن نمرەکەت ئەژماردەکرێت و چ جۆرە توانایەکت هەڵسەنگێنراوە لە تاقیکردنەوەکەدا. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆسەی نمرە دانان و ئەو پرسیارانەی کە بەشێوەیەکی بەرچاو دوبارە دەبنەوە ئەوە سەردانی هەردوو لینکی (نمرەدانان لە ئایەڵتس) وە (جۆری پرسیارەکانی ئایەڵتس لە بەشی گوێگرتن) بکە.
٢- هەوڵبدە ئاشنا بیت بە شێوازی دەربڕین
هەروەک لە پۆستی تردا باسی ئەوەمان کرد کە ( چۆن توانای گوێگرتن باشتر دەکەیت)، هەروەها پێویستە ئاشناش بیت بە شێوازی قسەکردنی بەریتانی ( چونکە ئایەڵتس تاقیکردنەوەیەکی بەڕیتانیە). هاوکات پێویستە بە شێوازەکانی تری قسەکردنی ئینگلیزی ئاشنابیت تاوەکو لە بەشی گوێگرتن بە تەواوی تێبگەیت. بۆ دەست کەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی دەڕبڕینی بەڕیتانی ئەوا سەردانی پۆستی دەیڤد بکە دەربارەی ( شێوازی قسەکردن لە تاقیکردنەوەی ئایەڵتس).
٣- جیاوازی کردن لە نێوان دەنگە هاوشێوەکان
هەندێک لە فێرخوازان کێشەیان هەیە لە جیاکردنەوەی دەنگە هاوشێوەکان، چونکە لە زمانی دایکی خۆیاندا ئەم دەنگانە نین. بەهۆیەوە فێرخوازان بە هەڵە لە زانیاری و لە وەڵامەکان تێدەگەن. تاوەکو لەم هەڵانە بە دوربیت (ڕاهێنان لەسەر دەنگە هاوشێوەکان) بکە.نمونەش بۆ دەنگە هاوشێوەکان ( /i/ و /i:/ و /e/ و /æ/ و /u/ و /u و /a:/ و /ʌ/)
٤- پێشبینی بکە
پێشبینی کردنی زانیاریەکان بەشێکی گرنگە تا بتوانیت نمرەیەکی بەرز لە بەشی گوێگرتنی ئایەڵتس بەدەست بهێنیت. وە هەندێک جار یارمەتیدەرە بۆ ئەوەى وەڵامەکە بزانیت پێش ئەوەى گوێبیستی وەڵام بیت. بۆ ئەوەی فێربیت چۆن پێشبنی وەڵام دەکەیت سەیری ئەم روونکرنەوە وردە بکە (گوێگرتنی ئایەڵتس ڕێنماییەکان بەشی یەکەم) و (ڕێنماییەکان بەشی چوارەم) هاوکات بۆ باشترکردنی تواستت لەبەشی گوێگرتنی ئایەڵتس، پێویستە ڕاهێنان تا دەتوانیت بە ڕاهێنانە زیندووەکانی ئایەڵتس ڕاهێنان بکەیت.
٥- سەرنجی وشەکانی یەکتربەستن و زانیاری دووبارەوەبوو بدە
تێبینی وشەکانی یەکتربەستنی وەکو (یەکەم، دواتر، هەروەها، هتد) بدە کە پەیوەندی جیاوازی نێوان وشەکان نیشان دەدەن وەکو خستنەسەر یان پێچەوانە. زۆرجار زانیاریە گرنگەکان دوای ئەم وشانە دێن، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە گوێبگریت. وە هەندێک جاریش وشە دووبارەوەبوەکان بریتین لە وشە گرنگەکان بۆیە بە وردی سەرنجیان بدە چونکە لەوانەیە وەڵامە ڕاستەکە بن.
٦- وشەی زیاتر فێرببە
تۆ لەهەر بەشێکی تاقیکردنەوەکە دابیت، پێویستت بەوە هەیە کە وشەی زۆر بزانیت بۆ ئەوەی سەرکەوتوبیت لەتاقیکردنەوەکە. چونکە تا زۆرتر وشە بزانیت، زۆرتر یارمەتیدەرە لە باشتر تێگەیشتن لە زانیاریەکان و پێدانی وەڵامی ڕاست. هەندێک لە فێرخوازان ئارەزووی فێربوونی وشەی تازە ناکەن چونکە لەبەرکردن و وەبیرهاتنەوەیان فێرخواز بێزار دەکات. لە ڕاستیدا هەندێک ڕیگای چێژبەخشن هەن بۆ فێربوونی وشەی تازە، بۆ ئەم مەبەستە تکایە سەردانی ئەم پۆستە بکە ( پێنج رێگای چێژبەخش بۆ فێربوونی وشەی ئینگلیزی)
٧- ڕاهێنان بکە
پێویستە ڕۆژانە هەندێک کات لە ڕاهێنان لەسەر بەشی گوێگرتنی ئایەڵتس بەسەربەریت. بۆ نمونە، دەتوانیت ڕاهێنان لەسەر تاقیکردنەوە زیندووەکانی بەشی گوێگرتن بکەیت یان گوێ لە ڕادیۆ بگریت یان سەیری فیلم بکەیت. لەهەریەک لەم ڕێگایانە سەرەنجی وورد بدە بە بابەتەکانی گوێگرتنەکە و هەوڵی تەواوی حۆت بدە تا لەهەر وردەکاریەک تێبگەیت. ئەگەر لە شتێک تێنەگەیشتیت، دووبارەی بکەرەوە هەرچەندێک ویستت لێی بوو تاوەکو لێی تێدەگەیت، ئەمە بە دڵنیاییەوە توانای تێگەشتنت زیاد دەکات!
سەرچاوە: ماڵپەڕی ماگوش
وەرگێرانی: بێوار ئەحمەد