دە لە باشترین بەرنامە بێ بەرامبەرەکانی مۆبایل بۆ فێربوونی ئینگلیزی

چاپکردن ئیمەیڵ

یەکێک لە ڕێگا گرنگەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوانی لە زمانی ئینگلیزیدا مەشقکردنی ڕێکوپێک و پەیوەندی بەردەوامە لەگەڵ زمان. بەکارهێنانی بەرنامەکانی مۆبایل بۆ فێربوونی ئینگلیزی دەتوانرێت یارمەتیدەربێت لە گەشتکردندا ئەمەش خەرجیت کەم دەکاتەوە و کاتیشت بۆ دەگەڕێنێتەوە. کەمێک خوێندنی زیاتر لە هەر ڕۆژێکدا و بەکارهێنانی ئەو بەرنامە خزمەتگوزاریانەی مۆبایل کە تایبەتن بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەتونرێت کاریگەری بەرچاویان هەبێت لە بەرەوپێش چونی ڕەوانی زمانی ئینگلیزی لە ماوەی تەنها چەند مانگێکدا، لەم ڕێبەری خوێندنەدا، سەیری ١٠ لە باشترین بەرنامە بێ بەرامبەرەکان دەکەین کە بەردەستن بۆ مۆبایلی زیرەک و تابلێتدا لە ئەمڕۆدا.


 

Duolingo

زیاتر لە (١٠٠) ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، (Duolingo) یەکێکە لە بەناوبانگترین بەرنامەکان کە ئێستا بەردەستە بۆ دابەزاندن. ئەم خزمەتگوزارییە بێ بەرامبەرە، هەروەک چۆن بەردەستە وەکو ماڵپەڕێک، لە هەمان کاتدا وەکو بەرنامەیەکیش بەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی ئەنرۆید و ئای ئۆ ئس. (Duolingo) سیستەمێکی فێربوونی زمانی لە ڕێگەی یارییەوە هەیە و بۆ ئەوەی کەشێکی خۆش دروست بکات بۆ خوێندنی ئینگلیزی و زمانەکانی تر. یەکێک لە فیچەرە بێهاوتاکانی (Duolingo) ئەوەیە کە بەکارهێنەران خەڵات دەکرێن بە "skill tree" واتا "درەختی کارامەی" لە جیاتی پێدانی لیستێک وانە بۆ ئیشکردن لەسەریان و پێدانی خاڵ بۆ تەواوکردنی ئەرکەکان بە دروستی. ئەم بەرنامەیە زۆر گرنگە بۆ فێربوونی وشەی نوێ و گەشەپێدانی کارامەیەکانت لە نووسین و وەرگێڕان، کە دەتوانرێت لە لایەن بەکارهێنەرانی ترە هەڵبسەنگێننرێت.

iOS

Android

Memrise

هەر وەک لە ناوەکەیەوە دیارە ئەم بەرنامە ئینگلیزییە یارمەتیت دەدات لە لەبەرکردنی وشەکان و زانیارییەکانی تر. بەزۆری بەکاردەهێننرێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ڕێگەی فلاشکارد و ڕاهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا چەند بەشێکی تایبەت بە شتی کەم بایەخ، کلتوری بەناوبانگ و بابەتی تری هەیە. کۆرسەکان بەرهەم دەهێنرێن لە لایەن بەکارهێنەرانی تری کۆمەڵگای ئۆنلاین، هەروەها بەرنامەکە لێکدەرێت لەگەڵ ئەکاونتەکەت لەسەر ماڵپەڕی (Memrise). ئەم بەرنامەیە هەندێک فیچەری فێربوون لەڕێگەی یاری و سیستەمی پێدانی خاڵ لەخۆدەگرێت. ئەم بەرنامەیە زۆر بەسودە بۆ فێربوونی وشەی نوێ.

iOS

Android

Wordsteps

ئەم بەرنامەیە دیزاین کراوە بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی بۆ فێربوونی لیستێک لە وشەی نوێی ئینگلیزی. هەر وەک (Memrise) و (Wordsteps)یش ڕێگە بە کۆمەڵگای سەرهێڵ دەدات بۆ بەرهەمهێنان و هاوبەشیپێکردنی ناوەڕۆك بۆ یارمەتیدانی ئەوانی تر. ئەم ناوەرۆکە لە شێوەی لیستێک وشەی نوێ دەردەکەوێت، کە هەموو بابەتە بەرچاوەکان لەخۆ دەگرێت-لە ئاوەڵناوە سەرەتاییەکان تا زاراوە تەکنیکیەکان. چەندین تاقیکردنەوەی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت، وەک وەرگێڕان بۆ ئینگلیزی یان وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە بۆ زمانی تر، گوێگرتن، سپێڵینگ،...هتد. هەروەها (Wordsteps) ڕێگەت پێدەدات بە دانانی خشتەی خودکاری تاقیکردنەوە و وریاکردنەوە بۆئەوەی دڵنیا بیت کە هەرگیز هیچ بابەتێکی دواتری خوێندنت لەدەست ناچێت.

iOS

Android

Lingualeo

(Lingualeo) بەرنامەیەکی بێبەرامبەرە کە سەرنج دەخاتە سەر شێوازی یاری بۆ فێربوونی ئینگلیزی لەگەڵ سیستەمی خاڵ و ئاماژەکانی پێشکەوتن و گرتنەبەری تاقیکردنەوەی ئاستی سەرەتایی, ئەم بەرنامە ئینگلیزییە پێکدێت لە پڕۆگرامێکی خوێندنی تاکەکەسی لەسەر بنچینەی ئەو کارامەی و خولیا و ئامانجانەی هەتن. بەکارهێنەران ڕاهێنانە دیزیاینکراوەکان تەواودەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕێزمانیان، زیادکردنی وشەکاریان و پەرەپێدان بە ئاستی خوێندنەوە و گوێگرتنیان. ئەم بەرنامەیە، بابەتە ڕاستەقینەکانی ژیان لە خۆدەگرێت، پێکدێت لە (200,000) بابەت وەکو بابەتی هەواڵ، گۆرانییە بەناوبانگەکەکان، نوکتە و کورتە ڤیدیۆ. (Lingualeo) زیاتر بۆ فێرخوازە گەنجەکان گونجاوە، یاری تایبەت لە شێوەی پرێزنتەیشن لە خۆدەگرێت و جەختکراوەتەوە لەسەر هەبوونی خۆشی و شادی لەکاتی فێربووندا.

iOS

Anroid

British Council apps

بۆماوەی چەندین ساڵە، (British Council) خەریکی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بەریتانی و کەلتورە لەسەرانسەری جیهاندا و ئێستا ئەم دەزگا بەناوبانگەی UK چەندین بەرنامەی بەسودی هەیە بۆ فێربوونی ئینگلیزی. چەندین بەرنامە لەسە مەڵپەڕی (apps on the British Council Website) بەردەستن کە پۆدکاست و ڤیدیۆ و خشتەی دەنگ، یاری بۆ منداڵان و چەندین شتی تر پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات. یەکێک لە باشترین بەرنامەکان بریتییە لە فێربوونی ڕێزمانی ئینگلیزی- بەرنامەیەکی گرنگە کە هەردوو شێوەزاری UK و US لەخۆدەگرێت بۆ یارمەتیدان لە بەرەوپێشبردنی ڕێزمان لە ئاستی سەرەتاوە بۆ ئاستی پێشکەوتوو. هەموو ئاستە قورسەکان پێکدێن لە (١٢) بەشی ڕێزمان، هەریەکەیان (٢٠) ئەرکی تێدایە. هەروەها وەڵامەکان لە خۆدەگرێت بۆ یارمەتیدان لەئەگەری دڵنیا نەبوون یان نەزانینی هەر پرسیارێکی قورسی ڕێزمان.

Englishly

ئەم بەرنامەیە لە ئێستادا تەنها بۆ سیستەمی (Android) بەردەستە و یەک مەبەستی سادەی هەیە - بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی تا مەشق لەسەر چۆنیەتی خوێندنەوەی دەنگ و وشەکانی زمانی ئینگلیزی بکەن. بەرنامەکە زیاتر لە (٩٠٠) دەستەواژە لەسەر هەموو بابەتەکانی گفتوگۆی ڕۆژانە لە خۆدەگرێت. بەکارهێنەرانی دەتوانن گوێ شێوەی ڕاستی دەنگەکان بگرن و دووبارەی بکەنەوە و بیڵێنەوە و دەستەواژەکان تۆمار بکەن. (Englishly) دواتر ڕەوانبێژی بەکارهێنەرانی پۆلێن دەکات بە پێوەری پێنج ئەستێرە. هەروەها دەتوانیت ئەو دەنگەی کە تۆمارتکردووە هەڵیبگریت و بەراوردی بەرەوپێشچوونی خۆت بکەی پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک. ناسینەوەی دەنگەکە بێ کەموکوڕ نیە، بەڵام ئەم بەرنامە ئینگلیزییە ڕێگەیەکی خۆش و ئاسان دەستەبەردەکات بۆ ڕاهێنانکردن لەسەر کارامەییەکانی چۆنیەتی دەربڕینی وشەکانی زمانی ئینگلیزی. 

Android

Google Translate app

ئەم بەرنامەیە ماوەیەکە بوونی هەیە، بەڵام دواین تایبەتمەنی وایلێکردووە کە ناوازەبێت. (Google) ئێستا شێوازی گفتوگۆی زیاد کردووە، کە ڕێگە دەدات لە ڕێگەی ئامێری مۆبایلەوە پەیوەندی بکەی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بە زمانی تۆ قسە ناکەن. ئەم شێوازە گفتوگۆکردنە دووقۆڵیە پشتگیری (٤٠) زمان دەکات، لەناویاندا زمانی ئینگلیزی. دووەم شێوازی نوێ کە بڕیارە زیادبکرێت وەرگێڕانی کامێرایە، کە ڕێگەت پێدەدات نیشانەکان و دەقە نووسراوەکانی تریش  وەربگێڕیت بە تەنها بە دیاری کردنی مۆبایلەکەت بە ئاڕاستەی ڕاست، هەروەک لە وەشانەکانی پێشوو، بەرنامەکە هەتا ئێستا دەقی وەرگێڕان بۆ (٩٠) زمان دەستەدەردەکات و دەتوانیت گورزەی گەشتکردن دابەزێنیت کە بە ئۆفلاین دەتوانرێت بەکار بهێندرێت.

iOS

Android

Bussu

ئەم بەرنامەیە بۆ فێربوونی ئینگلیزی و زمانەکانی ترە لە ڕێگەی ئەکاونتی ئۆنلاین، هەروەها دەتوانی بچییە ناوی لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیاکە. (Busuu) گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتییە بۆ فێربوونی زمان لە ڕێگەی ئۆنلاین و بێبەرامبەرە لە ئاستی سەرەتای بۆ ئاستی سەرو ناوەند. وەشانە بێ بەرامبەرەکە تەنها (٢٠) یونتە، بەڵام (١٥٠) بەشی تر هەن کە بێ بەرامبەرنین، ئەم یونتانەش: قسەکردن، کورتە نووسین، جۆرەها پرسیاری هەڵبژاردن لە خۆدەگرن. بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی (Busuu) دەتوانن یارمەتی یەکتری بدەن- واتا دەتوانن وەکو مامۆستا و خوێندکار ڕۆڵیان هەبێت. هەروەها دەتوانن پەیوەندیان هەبێت لەڕێگەی ڤیدیۆ چات و مایکرۆفۆن چات بۆکس. یەکێک له لایەنە باشەکانی (Busuu) ئەوەیە کە دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ قسەکردن لەگەڵ قسەکەرانی ڕەسەنی زمانی ئینگلیزی.

iOS

Android

Lingua.ly

خوێندنەوە باشترین ڕێگەیە بۆ بەرەوپێشبردنی وشەکاری، ئەم بەرنامەیە بە شێوەیەک نەخشێننراوە کە هەڵبژارنی ناوەڕۆکی دروست ئاسان بێت بە لاتەوە، ئەم ئەپە هەوڵدەدات پەسەندی ئەو نووسینانەت بۆ بکات کە لە لەلایەن قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی ئینگلیزییەوە نووسراون لە ئینتەرنێت لەسەر بنچینەی چێژ وەرگرتنی خۆت و ئەنجامەکانی ئەو تاقیکردنەوە وشەکاریانەی کراون لە ڕێگەی بەرنامەکە، دەتوانی کرتە لەسەر وشە نوێیەکانی ناو دەقەکان و وتارەکان بکەی کاتێ دەیانخوێنیەوە بۆ ئەوەی زیادیان بکەیت بۆ فەرهەنگی کەسی و دواتر فێریان بیت. ناوەرۆکەکە هەڵدەبژێرێت، لەسەر بنچینەی ئاستی ئینگلیزییەکەت و چێژی خۆت. هەروەها ئەم بەرنامە بێ بەرامبەرە ڕێگات پێدەدات (Flashcard)ی خۆت دروست بکەیت بیستن/وێنە و فێری وشەی نوێ بیت لە ڕێگەی یاری جۆراوجۆر.

iOS

Android

Urban dictionary

ئەم فەرهەنگە سەرهێڵە بازاڕییه گەورەیە تێگەیشتنی زیاتر لەو ئینگلیزیە ڕاستەقینەی کە لە دونیای ئەمڕدا بەکاردێت لە شەقامەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بۆ فێرخوازانی ئاست پێشکەوتوو دەستەبەردەکات. لەگەڵ زیاتر لە (٧) ملیۆن پێناسە و زیاتر لە (٢٠٠٠) وشەی نوێ داخڵ دەکرێن ڕۆژانە لە لایەن (Urban dictionary)، ئەم بەرنامەیە بەڕاستی هەموو شتێکت پێشکەش دەکات کە پێویستە بیزانی دەربارەی زمانی ناڕسمی ئینگلیزیی هاوچەرخ. تێبینی ئەوە دەکرێت کە هەندێک لە ناوەڕۆکەکان تەنها بۆ کەسانی تازە پێگەیشتوو بەسوود بن.

iOS

Anroid

 

 

 سەرچاوە: https://onlineteachersuk.com/free-mobile-apps-for-learning-english/ 

وەرگێڕانی: چرۆ عبدالواحید حمەعلی

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین