کۆرسی تەواونەکراو
کۆرسێکی تەواونەکراو واتای ئەوەیە فێرخواز ١٠%ی یان زیاتری کاتی پۆلی لەدەست داوە. ئەگەر ئەمە دۆخەکە بێت، سێنتەری پەرەپێدان و زمان بڕیاری ئەوە دەدات چ فەرمانێک ئەنجام بدات. ئەگەر ڕێژەی ئامادەبوون و نەبوون ببێتە کێشە، ئەوا فێرخواز بێ بەش دەکرێت لە کۆرسەکە.
پاشەکشەکردن لە کۆرس
ئەگەر فێرخوازێک پاشەکشە لە کۆرسێکی سێنتەر بکات، ئەوا ئەو فێرخوازە قەرەبوو ناکرێتەوە. لەدوای تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی ئاست، فێرخوازان ناچاردەکرێن بەشداری لە کۆرسەکەیاندا بکەن.
دووبارەکردنەوەی کۆرسێک
ئەو فێرخوازانەی کە بۆ کۆرسی دووەم خۆیان تۆماردەکەن پێویستە دووبارە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی ئاست ئەنجام بدەنەوە. ئەگەر ئەنجامەکان وەکو تاقیکردنەوەی پێشتر بوون، ئەوا ئەوان کۆرسەکە دووبارە دەکەنەوە و لە هەمان شوێن دەست پێدەکەنەوە.
ئەو فێرخوازانەی کەم ئەندامن
ئەو فێرخوازانەی کەلوپەلی ئەکادیمی تایبەتیان پێویستە بۆ کەم ئەندامییەکەیان پێویستە پەیوەندی بە سێنتەری پەرەپێدان و زمانەوە بکەن. ستافی سێنتەر دۆخەکە هەڵدەسەنگێنن و لەم ڕووەوە یارمەتی پێویستی فێرخوازدەدەن.
کرداری ناپەسەند
سێنتەری پەرەپێدان و زمان هەر کردارێکی ناپەسەند قەدەغە دەکات. بەم شێوەیەی خوارەوە کرداری ناپەسەند پێناسە دەکات:
- بە ئامانج گرتنی هەر تاکێک یان گروپێک لەسەر بنچینەی نەژادی و ئاینیی و کۆمەڵایەتی ڕەگەزی و نیشتمانی یان ڕەچەڵەکەوە.
گازندەی ئەکادیمی
فێرخواز پێویستە هەوڵی چارەسەری گازندە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ مامۆستاکەی خۆی بدات. ئەگەر چارەسەرنەبوو، فێرخوازان پێویستە پەیوەندی بە دەستەی کارگێری سێنتەرەوە بکەن.
گۆڕینی کۆرسێک
کاتێک کە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی ئاست تەواو دەبێت، فێرخوازان لە کۆرسی گونجاو بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوە دادەنرێن. هیچ بژاردەیەک نابێت بۆ گۆڕینی کۆرسەکان. هەرچەندە، ئەگەر گازندەی ئەکادیمی لەلایەن فێرخوازێکەوە هەبێت ئەوا دەستەی سێنتەر لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە دەکەن و هەنگاوی گونجاوی بۆ دەنێن.