ئامانجی سەرەکیمان لەم خاڵانەی خوارەوەدا خۆی دەبێنێتەوە:
١- فەراهەمکردنی راهێنانی زمانیی و زانیاری بەپێز و گرنگ.
٢- بەرجەستەکردنی پێشبینییەکانی خوێندکار لە ڕێگەی پەرەپێدانی توانا ئەکادیمی و پیشەییەکانی.
٣- سود وەرگرتن لە ئەزمونی فێرکاری پێشکەوتوو، کە سەرنجراکێش، کرداری و سودبەخش بێت.
٤- هاندانی خوێندکار بۆ راهێنان و خوێندن بە جۆرێک کە ببێتە هۆی پشتبەخۆبەستنی خوێندکار و هەماهەنگ بێت لەگەڵ فێربونی دورمەودا.
٥-کردنەوەی کۆرس و پرۆگرامی بەردەوام بە پێی پێویستی پێشکەوتووی زانکۆ، کە ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوەی کۆرسی پێشکەوتووی زمانیی دەبێت بۆ ستافی زانکۆمان.
٦- پەرەپێدان بە توانای زمانیی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەرین تا هاندەربێت بۆ سەرکەوتنی ئەکادیمی و پێشکەوتووی خوێندکار.
٧- گۆرینی کەلتوری زمانی فەرمی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەکارهێنان و جێگیرکردنی ڕێگە و شێوازی فێرکاری سەردەمیانە لە پڕۆگرامی خوێندندا.