سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٣ دامەزراوە. لە دەسپێکی کردنەوەیەوە، ئامانجی سێنتەر بریتییە بووە لە پێشکەشکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی بە ستافی کارگێری و ستافی وانەوتنەوە و ئەو فێرخوازانەش کە ئینگلیزی بەشێکە لە پڕۆسەی خوێندنیان، و هەروەها فێرخوازانی خوێندنی باڵا کە لەڕێگەی پڕۆگرامەکانی ماستەر و دکتۆراوە بەردەوامی دەدەن بە خوێندنیان. سەرباری ئەوە، پەیامی سێنتەر بریتییە بووە لە سەرپەرشتی کردنی کۆمەڵگەیەکی فراوانتری دەڤەری ڕاپەڕین بە بەردەستکردن و پێدانی هاوکاری و یارمەتی بەوانەی کە ئارەزووی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکەن بۆ مەبەستی ئەکادیمی یان تایبەتی یان پەرەپێدانی پێشکەوتوو.