چۆن ده‌توانم بگه‌مه سێنته‌ری زمان؟
زانکۆی ڕاپه‌ڕین که‌وتۆته سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی شاری ڕانیه. به‌رامبه‌ر گه‌راجی ڕانیه . له ناو کەمپی زانکۆ، نوسینگەی سەرەکی سێنته‌ری په‌ره‌پێدان و زمان که‌وتۆته بینای سەرۆکایەتی زانکۆ (یەکەم بینا بە دەستە چەپ) نهۆمی سێیەم، و نوسینگەی دووەم و هۆڵەکانی خوێندنی سێنتەر کەوتۆتە بینای کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت (سێیه‌مین بینا به ده‌سته چه‌پ). کرتە بکە بۆ بینینی نوسینگەکانی سێنتەر لەسەر نەخشە.
له کوێ و چۆن ده‌توانم خۆم تۆمار بکه‌م؟
دوو ڕێگه هه‌یه بۆ خۆ تۆمارکردن. ده‌توانی ڕاستەوخۆ سه‌ردانمان بکه‌ی و خۆت تۆمار بکه‌ی یان به سەرهێڵ خۆت تۆمار بکه‌ی. کلیک بکه بۆ خۆتۆمار کردن به شێوه‌ی سەرهێڵ.
چۆن ده‌توام بزانم که کام کۆرسه بخوێنم؟
له کۆرسه‌که‌دا، کۆرسی بەهێزکردنی زمان و IELTS ده‌خوێنرێت. ئه‌گه‌ر تۆ به‌رنامه‌ت هه‌یه که تاقیکردنه‌وه‌ی IELTS بکه‌ی له ئێستادا یان له داهاتوودا، ئه‌وا پێشنیار ده‌که‌ین که تۆ خۆت تۆمار بکه‌ی بۆ کۆرسی IELTS . و بۆ فێرخوازانی تر پێشنیارده‌که‌ین که کۆرسی بەهێزکردنی زمان هه‌ڵبژێرن. له ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا، سێنته‌ری په‌ره‌پێدان و زمان تاقیکردنه‌وه‌ی (Speaking)ـى فێرخوازان ده‌کات به مه‌به‌ستی دابه‌شکردنی فێرخوازان به سه‌ر چه‌ند ئاستێک‌دا له‌سه‌ر بنچینه‌ی توانای قسه‌کردن.
ئایا تاقیکردنه‌وه‌ی دیاریکردنی ئاست پێویسته؟ یان بۆچی ئه‌م تاقیکردنه‌وه گرنگه؟
به‌ڵێ ئه‌م تاقیکردنه‌وه پێویسته، چونکە هاوکاریمان ده‌کات بۆ دابه‌شکردنی فێرخوازان به سه‌ر چه‌ند گروپێکدا له سه‌ر بنچینه‌ی توانای فێرخوازان. به دابه‌شکردنی فێرخوازان به سه‌ر چه‌ند گروپێکدا، بەم شێوەیە لە وانه‌کان سودمهنتر ده‌بن.
کۆرسه‌که هه‌فته‌ی چه‌ند کاتژمێر ده‌خایه‌نێت؟
هه‌فته‌ی 12 کاتژمێر وانه‌ی ئینگلیزی ده‌خوێنرێت. وانه‌کان له کاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ تا 6 ی ئێواره و له ڕۆژانی یه‌ک شه‌ممه، دوو شه‌ممه، سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه‌دا ده‌خوێندرێن. وێڕای ئه‌مه، یانه‌ی سێنته‌ری پەره‌پێدان و زمان، کە بە Club House ناسراوە له‌م ڕۆژانه‌دا کراوه ده‌بێت.
یانه‌ی سێنته‌ری په ره‌پێدان و زمان چیه؟
یانه‌ی سێنته‌ری زمان واتە Club House شوێنێکه بۆ فێرخوازان و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای زانکۆ و بەکاردێت بۆ مه‌شقکردن له‌سه‌ر قسه‌کردنی ئینگلیزی و چالاکی و یاری. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش یانه‌ی سێنته‌ری پەره‌پێدان و زمان قاوه و چا پێشکه‌ش به فێرخوازان ده‌کات.
کۆرسه‌که ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟
کۆرسه‌کانمان بەگشتی ٨ هەفتە دەخایەنن، بەڵام بەگوێرەی پێویست گۆڕانکاری بەسەر ماوەکاندا دێت.
نرخی به‌شداریکردن له کۆرسه‌که چه‌نده؟
هه‌رکۆرسێک نرخێکی جیاوازی هه‌یه. بۆ کۆرسی هاوینان نرخی تایبه‌ت ٢٥٠,٠٠٠ ( دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار) دیناری عێڕاقیه.
تاقیکردنه‌وه‌ی IELTS چیه و بۆچی گرینگه؟
IELTS تاقیکردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزیه، و زیاتر له 1100 شوێن له سه‌رانسه‌ری جیهان بوونی هه‌یه. وه لێره له حکومه‌تی هه‌رێم، تاقیکردنه‌وه‌ی IELTS پێویسته بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که ئاره‌زوی خوێندنی زیاتر ده‌که‌ن. بۆ هه‌موو کاندیدانی خوێندنی ماسته‌ر و دکتۆرا ئه‌م تاقیکردنه‌وه پێویسته. هه‌روه‌ها زۆریش پێویستە بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زوده‌که‌ن کاربکه‌ن یان له ده‌ره‌وه بخوێنن.
زانیاری زیاتر
بۆچی زانکۆی ڕاپه‌ڕین هه‌ڵده‌بژێرم بۆ خوێندنی کۆرسی ئاماده‌کاری (IELTS)؟
سێنته‌ری پەره‌پێدان و زمان باشترین پڕۆگرام بۆ خوێندنی IELTS پێشکه‌ش به فێرخوازان ده‌کات. و 6 مامۆستا بیانین وفێرخوازان ئاشنا ده‌بن له گه‌ڵ هه‌موو ئهکسێنتهکان (ئه‌مریکی، ئوستڕاڵی، به‌ریتانی). وێڕای ئه‌مه‌ش، خوێندکار فێری ته‌کنیکه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌که ده‌بێت. دەستەی مامۆستایانمان پێک دێن له هه‌ندێک له‌و مامۆستایانه‌ی که پێشتر وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری فەرمی لە تاقیکردنه‌وه‌ی (IELTS) کاریان کردوه.
مامۆستایانی کۆرسه‌که کێن؟
مامۆستایانی کۆرسه‌که خه‌ڵکی (ئه‌مریکا، ئوستڕاڵیا، به‌ریتانیا) ن. بۆ زانیاری زیاتر، تکایه سه‌یری تیمی په‌یجه‌که‌مان بکه.
ئه‌گه‌ر کێشه‌م هه‌بوو په‌یوه‌ندی به کێوه بکه‌م؟
ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشیه‌کت هه‌بوو، تکایه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه.
ئه‌گه‌ر پرسیاری زیاترت هه‌یه ، تکایه په‌یوه‌ندی به سێنته‌ری په ره‌پێدان و زمانه‌وه بکه.
.....