Raparin Language and Development Center

خۆت تۆمار بکە

کرتە بکە بۆ فۆڕم

هەرێمی کوردستان، ڕانیە

لەسەر نەخشە

پەیوەندی

9647507497917+

دید

دیدی سەرەکی سێنتەرەکەمان بریتییە لەوەی ببێتە دامەزراوەیەکی ناسراو و چالاک. واتە مەبەستی ئێمە تەنها لە کردنەوەی کۆرسی زمان یان ئامادەکردنی فێرخواز و دەرچونی لە تاقیکردنەوە نێو دەوڵەتییەکانی زمان کورت نەبۆتەوە. بەڵکو مەبەستمانە سێنتەرەکەمان ببێتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان. بەدەستهێنانی وەها ئامانجێکیش بە دەستەبەرکردنی پێشوەختەی ستانداردی نێودەوڵەتی و نوێگەری لە سیستەمی خوێندندا دەکرێت، بە جۆرێک کە لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەمیانەی جیهاندا بگونجێت.

پەیام

مەبەستی سێنتەری زمان و پەرەپێدان بریتییە لەوەی پەروەردەیەکی ئەکادیدمی نمونەیی پێشکەشی فێرخواز بکات، بە شێوەیەک کە پاڵنەربێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. لە رێگەی دەستەیەکی لێهاتوو و دەستەبەرکردنی زانیاری بەپێز خوێندکار دەرفەتی ئەوەی بۆ دەرەخسێت کە سود لەهەر هەلێک وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی زمان و تێگەیشتن. جگە لەمەش، دەستەکەمان هانی فێرخواز دەدات بەمەبەستی پەرەپێدان لە بواری پێویستدا کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەردەبێت بۆ گەشەی کەسیی.

  • کۆرسی ئایەڵتسەکە ئەزموونێکی زۆر باشی فێربوون بوو، و زۆریش سەرنجڕاکێشبوو بەلامەوە. مامۆستاکان زۆر هاوکارمان بوون و پرۆسەی فێربوونەکەیان بەچێژتر کردبوو. زۆر دڵخۆشم توانیم ئەوە بەدەستبهێنم کە ئامانجم بوو، سوپاسگوزارانە، بە هەوڵ و ماندووبونی خۆم و هاوکاری باشی مامۆستاکان. سوپاس بۆ هەمووتان، و ئەوەی کردتان بۆ یارمەتیدانم بۆ دەرچوونم لە ئایەڵس بەرزیدەنرخێنم.
    ئیبراهیم
    ئیبراهیموانەبێژی بەشی فیزیا، زانکۆی راپەرین
  • بەشداریم کرد لە کۆرسێکی سێنتەری زمان لە زانکۆکەی خۆمان.هەموو ئەو بەشانەی تێدابوو کە پێویستن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس. تاقیکردنەوەی ئایەڵتسم کردبوو بێئەوەی بەشداری هیچ کۆرسێک بکەم، و ئەنجامەکانم (خوێندنەوە ٥) و (ئاخاوتن ٥) و (گوێگرتن ٣.٥) و (نووسین ٤)! دوای بەشداری کردن لە کۆرسەکەم، ئەنجامەکانم باشتربوون لە هەموو پێوەرەکان (خوێندنەوە٥) و (ئاخاوتن٦) و (گوێگرتن٥) و(نووسین٥.٥).
    شیوەن
    شیوەنپەرستار - نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە
  • کۆرسەکە زۆر بەلامەوە سەرنجڕکێشبوو لە کاتێکدا یەکەم کۆرسم بوو کە بۆ ئامادەکاری ئایەڵتس وەریبگرم، بابەتی کۆرسەکە زۆر سەرنجراکێشبوو، و هەمووان زۆر باشبووین لەگەڵ یەکتر. دوای کۆرسەکە، یەکەم تاقیکردنەوەی ئایەڵسم ئەنجامدا و ٦م بەدەستهێنا. دەمەوێ سوپاسی زانکۆی ڕاپەرین وهاوپۆلەکانم و مامۆستاکانم بکەم بۆ ئەو ئەزموونە نایابە.
    زانا رەسوڵ
    زانا رەسوڵفێرخواز
  • کۆرسەکە زۆر بەلامەوە چێژبەخش بوو لە کاتێکدا یەکەم کۆرسم بوو کە بۆ ئامادەکاری ئایەڵتس وەریبگرم. ناوەڕۆکی کۆرسەکە زۆر سەرنجراکێشبوو، و هەمووان زۆر باشبووین لەگەڵ یەکتر. لە دوای کۆرسەکە، یەکەم تاقیکردنەوەی ئایەڵسم ئەنجامدا و خۆشبەختانە ٦م بەدەستهێنا. دەمەوێ سوپاسی زانکۆی ڕاپەرین وهاوپۆلەکانم و مامۆستاکانم بکەم بۆ ئەو ئەزموونە نایابە.
    -	دونیا
    - دونیافێرخواز
  •  
  •